ئەگەر ئاو ببڕێ لە ڕۆخانە هەر خۆ چاکترە لە بێگانە
ڕۆخانە زێیەکی گەورەیە لە هەرێمی کوردستان (فەرهەنگی وشەنامە) چەمێکی چوار وەرزییە، بەردەوام ئاوی پێدا دەروا. ئەشێ چەمێکی گەورە ئاوی لێببڕێ و وشک بێ بەڵام ناشێ کەسووکار حاشای لێبکرێت و بکرێت بە بێگانە، کەس گەر خراپیش بێت هەر کەسە، بێگانەش هەر بێگانەیە. [1]