ئەگەر ئیش نەی بزوێنی، بێ ئیشی ئەتکوژێ.
مەبەست دەست بردنە بۆ کار و پیشە کە دەبێتە مایەی دەست کەوتنی داهات، بەهۆیەوە ئارامی و سفرە پڕی بەرهەم دێت بەڵام کارنەکردن و دانیشتن لە ماڵەوە یان سووڕانەوەی بێ کەڵک، دەبێتە مایەی زیان و کەسە بێ کارەکان هەمیشە دەبێت چاوەڕێی دەستی ئەم و ئەو بن.[1]