میهراکۆ
ناوی باوک: شێرزاد
نازناو: میهراکۆ زەنگەنە
میهراکۆ زەنگەنه
ناوی تەواوی (میهراکۆ شێرزاد قادر ڕەشید)ە، ساڵی (1985) لە گەڕەکی (ئیمام قاسم)ی شاری #کەرکووک# لە دایکبووە، بە بنەچە خەڵکی شارەدێی (#قادرکەرەم#)ە، دایکی لە بەگزادەکانی ڕواندزە و سەر بە بنەماڵەی میرنشینی #سۆران#ە و بەسێ پشت دەچێتەوە سەر (ڕەسوڵ پاشا)ی برای میر محەمەد پاشای گەورەی سۆران.
خانەوادەکەی لە قادرکەرەم بەماڵی (مام ئاغا) ناسراون
لە هۆزی (زەنگەنە)یە و باوکی دەچێتەوە سەر بنەماڵەی (ڕەشید ئاغای زەنگەنە) پێشمەرگەی دێرین بووە و لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شار و دەرەوەی شار
کاری کردووە لەکاتی سەردەمی #بەعس#دا.
میهراکۆ قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری #سلێمانی# بە سەرکەوتویی تەواوکردووە، ئێستا لە یەکێک لە خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرقاڵی کاری مامۆستایەتییە هەرلە و شارەشدا نیشتەجێیە،
ئەو هەرچەندە هیچ لە قادرکەرەم نەژیاوە، بەڵام لە سلێمانییەوە خۆشەویستی بۆ زێدی باوانی (قادرکەرەم) ناشارێتەوە و خەریکی توێژینەوە و نووسینە لەسەر قادرکەرەم و دەوروبەری، وەک بنەچە و کچە #گەرمیان#ییەک عەوداڵی کۆکردنەوە و گردکردنەوەی زانیاری و بابەتی جۆراوجۆرە لەسەر شارەدێی قادرکەرەم.
لەکاتێکدا لەو شارەدێیە نەژیاوە، لێیان پرسیووە بۆهێندە خۆشەویستیت بۆ قادرکەرەم هەیە، لە وەڵامدا دەڵێت:
مرۆڤی ڕەسەن هەمیشە پەیوەستە بەداب و نەریتی ناوچەکەی خۆیەوە، خۆشەویستی خاکەکەی بۆ ساتێکیش لەبیر ناکات، خۆشەویستی خاک و نیشتمان لەگەڵ ڕۆحی مرۆڤدا گەشە دەکات و گەورە دەبێت، یەکسانەبەهەمان خۆشەویستی دایک وخۆشەوبستی دایکیش هەر بەردەوامە چ زیندوو بێت یا مردوو...هەمیشە وزەبەخشە بۆ مرۆڤ، منیش لە هەر شوێنێک بژیم ڕۆحم هەر لەگەڵ خاکەکەمە و هەر لە قادرکەرەمە و لەگەڵ خەم و ئازارەکانی دایکانی ئەنفال و جگەرسو تاواندایە.
بینیم ناوچەی ئێمە زۆر بێ خزمەتە زۆرپشت گوێخراوە هیچ کەس و لایەنێک خۆی ناکات بەخاوەنی، بەداخەوە هەمووان خۆیان لەبەرپرسیارییەتی لادەدەن، لەکاتێکدا خزمەت کردنی نیشتمان ئەرکە و لەسەرهەریەکەمانە خەمی لێ بخۆین لەئازارەکانی تێبگەین، جگە لەمەش ناوچەی ئێمە لانکەی پێگەیاندنی دەریایەک بووە لەگەڵەپیاوانی نووسەر و ڕۆشنبیر و ڕەخنەگر و چیرۆک نووس و هونەرمەندانی ناودار و سیاستمەدار ی لێهاتوو ناسراوی کورد شوێنی پیاوچاکان و ئەولیاکان و زکرو خواپەرستی دەروێشان، کەڵەپیاو شۆڕش گێڕو چەندین هەزار شەهید و ئەنفال.
جگە لەمانەش لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە ناوچەیەکی هاریکارو خەڵکێکی دڵسۆز و هەرەوەز و هاوکار پاک دەست بوون، لەکۆندا وەکوو براو بێ هیچ جیاوازییەک ژیاون هەستم کرد ئەم مێژووە جوانە خەریکە بەرەو لەناوچوون دەچێت خەڵک و دانیشتووان هەمووان خەریک سەرقاڵی دابین کردنی بژێوی ژیانن کەس بیری لەوە نەکردووەتەوە ئەم مێژووە کۆبکاتەوە و بینووسێتەوە چەند کەسێکی کەم نەبێت. بۆیە زۆرم پێ داخ بوو، زۆر خەمم لێ ئەخوارد کەبەتەواوی لەناوبچێت و لەبیربچێتەوە، سەرەتاش دەسم کرد
بە نووسین لەسەرهەموو باباتەکانی پەیوەست بەناوچەکەو بیرهێناناوەیەکیش بۆ خەڵکەکەیی[1]