خۆشناوەتی
ناوچەی خۆشناوەتی خاوەن گەورەترین پانتایی جوگرافیە کەبەشێکی تەواوی لە پارێزگای #هەولێر# و #سلێمانی# گرتۆتەوە.
سنوورەکانی ئەم ناوچەیە لەباشوورەوە لە گوندی سێوکەی نزیک ناحیەی #بەستۆرە# یە لە باکوور گوندی مەلەکانە کۆتایی دێت، هەروەها لەڕۆژهەڵاتەوە لە گوندی قاقای ڕێگای هیزۆپە لەڕۆژئاواکەی گوندی زیارەتی مه لازادان کۆتایی دێت.
نزیکەی (150) گوند ئەبێت، لەگەڵ (ناوەندی قەزای #شەقڵاوە#) هەریەک لەناحیەکانی (#پیرمام#، #هیران#، #بالیسان#، #سکتان#، #سەرووچاوە#، #بێتواتە#، #باسرمە#، کۆڕێ بەشێک لە گوندەکانی ناحیەی #هەریر# لەگەڵ گوندەکانی سنووری ناحیەی شۆڕش (#دێگەڵە#).
ناوچەکە پێکهاتووە لەزنجیرەیەک دۆڵ کە گوندەکانی لێ پێکدێت، گرنگترینیان گوندەکانی پاش #چیای سەفین# (دۆڵی#سماقولی# ) درێژ ئەبێتەوە تاکو سەرچاوەی ئاوی هیزۆپ، دۆڵی ئارمەوان و کۆڕێ ئەمیش کۆمەلێک گوندن، دۆڵی هیران و نازەنین لە کۆتایی #شەقلاوە# دەست پێ ئەکات، دۆڵی بالیسان، دۆڵی مەلەکان، دۆڵی ماوەران.
خۆشناوەتی ناوچەیەکی شاخاوی کەکۆمەڵە زنجیرە چیایەک لەخۆئەگرێت بە پانتایی ناوچە درێژ ئەبنەوە، هەروەک چیاکانی (سەفین، سۆرک، هەورێ، بنەباوی، کڵاوقاسم، زینەتیر، کێشکە، شیشار و #ماکۆ#ک، چیای مەلەکان، شەکرۆک، سەری ڕەش (پیرمام).
خۆشناوەتی ناوچەیەکە کەلەگەڵ بەشی هەرەزۆری هۆزەکانیتر هاوسنوورە، وەک (سوورچی، هەرووتی و خەیلانی، زراری و گەردی، بلباس وئاکۆیی).
لەسەرچاوەیەک باسیکردووە ئەلێ :خۆشناوەکان لە قسەکردن تێکەلاویان هەبووە لەنێوان (بابانیەکان، #ئامێدی#ەکان)هەمان جلو بەرگی ئامێدیەکان دەپۆشن، وەدەلێ تاکە عەشیرەتە زمانی قسەکردنیان بۆ پیاو ئافرەت جیا کردۆتەوە.
لە چەندان کتێبی دیکەش باسی خۆشناوەتی کراوە، وەک (یاقووتی حەمەوی)(گەشتەکەی مستر ڕیچ بۆ کوردستان)زۆرترین زانیاری لەو کتێبانە باس کراوە دەربارەی خۆشناوەتی.
هەروەها مامۆستا مەلا عەبدالسلام بێتواتەیی لەکتێبی (چەند لاپەرەیەکی ون بوولە مێژووی کوردان)باس لەوەدەکات پێش سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئیماراتێکی کوردی لە ناوچەی بالیسان دا هەبووە، کەسوپای میرنیشینەکەی ئەفراسیای ڕووخاندووە.
خۆشناوەکان خاوەن مێژوویەکی دیار، کلتور وداب و نەریتی ڕەسەنی کوردەواریین، جل و بەرگ، کار وپیشەگەری، خواردن، کشتوکاڵی و ئاژەڵداری.
وشەی خۆشناو
خۆشناو لە دوو وشەی لێکدراو پێکدێت (خۆش) لەگەل (ناو)، بنەچەی دروستبوونی ئەم وشەیە هۆکاری (ناوچەیەکی خۆش) بووە، ئەم دەڤەرە ناوچەیەکی شاخاوی پڕ لەدیمەنی سروشتی و ژینگەیەکی ئارام و ئاوهەوایەکی سازگاری هەیە، کەپڕە لە ڕەز و باخ و دارو دەوەن و چەم و پاوانی خۆڕسک. [1]