ناونیشانی پەڕتووک: پریاسکە
ناوی نووسەر: عەلی حاجی عەبدوڵڵای کەڵۆش
یەکێک لەگرنگترین ئەو پەڕتووکانەیە کە لەبارەی کەلتوور و کەل و پەل و جل و بەرگ و ئەو ئامێرو ئامرازە کوردەواریانەی کە دوستکراوی دەستی کوردبون و وەک ئامرازێکی ژیاری ڕۆژانە بەکاریان هێناوە و گشت ئەم بابەتە کەلتووریانە هەریەکەیان پێناسەی بۆکراوە کەلەچی دروستکراون و بۆچیش بەکاردێن (ئاگرکێش، بەرۆچکە، پلوسک، کەنو، پارێنک، گورگە، پاسار، بانگردێن، پەیزەن، مەترەلۆز، گێلێجان، گینگڵ، گلێجان، تەشقەڵە، تەپکە، لەبان، خوڕنوک، چاوبازە، کەرتەشی، حوشتر خۆر) بەسەدەها بابەتی کەلتووری بەرجەستەی تر لەناوەڕۆکدا باسدەکات بە وێنەوە.
[1]