ناو: تەحسین
ناوی باوک: وسو عەبدوڵڵا
رۆژی لەدایکبوون: #01-04-1987#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
$قۆناغی بکالۆریۆس (2009-2013)$
زانکۆی سەلاحەدین/کۆلێژی زانستە سیاسیەکان/بەشی زانستە سیاسییەکان
توێژینەوەی دەرچوون: (کاریگەری شۆڕشی 25ی یەنایەری میسری لەسەر ستراتیژیەتی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست)
پڵەی دەرچون: یەکەم لەسەر ئاستی بەش.
$قۆناغی ماستەر(2015-2018)$
زانکۆی غازی/ بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان/ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و کاروباری ئەفریقیا
ولاتی تورکیا/ ئەنقەرە
تێزی ماستەرنامە: (ئامرازە سیاسییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە عێراق دوای 2003)
ئەیلولی 2013- ئەیلولی 2015
وەک یاریدەدەری توێژەر(موعید) کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکان/زانکۆی سەلاحەدین
شوێنی کارکردن: ئۆفیسی ڕاگری کۆلێژ
ئەیلولی 2015- ئەیلولی 2018
خوێندنی ماستەر لە ولاتی تورکیا لە بواری پەیوەندییە نێودەولەتییەکان
ئەیلولی 2018- تشرینی 2019
پاش تەواو کردنی خوێندنی ماستەر ماوەی دوو مانگ بەشێوەی تەنسیب لەناو دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
دواتر گەڕانەوە بۆ کۆلێژ و بەردەوامی دان بە کارکردن لە یەکەی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان.
تشرینی 2019 تاوەکو 2022
فەرمانگەی هەماهەنگی و بە دواداچوون/ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران (بە شێوەی تەنسیب).
$ئەزموونی نووسین و کارکردن لە میدیا$
جگە لە توێژینەوەی دەرچوون و تێزی ماستەرنامە، چەندین وتار و توێژینەوەی بلاوکراوە بە زمانی کوردی و تورکی بەشێک لە توێژینەوانەی بڵاوکراونەتەوە؛
ئامانجە سیاسیەکانی ئێران لە عێراق لەدوای 2003 (زمانی تورکی).
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لەنێوان ساڵانی 1979-2003 (زمانی تورکی).
سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق لە دوای 2003 (زمانی کوردی).
سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر هەرێمی کوردستان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس (زمانی کوردی).
هێزی نەرم لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (زمانی کوردی).
هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران (زمانی کوردی).
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی پارتی داد و گەشەپێدان 2002-2016 (زمانی تورکی).
کاریگەری ئەحمەد داودئۆغلۆ لەسەر سیاسەتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (زمانی تورکی).
دوو پەرتووکی وەرگێڕدراو لە زمانی تورکییەوە بۆ زمانی کوردی ئامادەن بۆ چاپکردن بەناوەکانی
کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی سیاسەتی دەرەوەی ئێران
کۆدەکانی جیۆکلتووری سیاسەتی دەرەوەی ئێران
پەرتوکێکی تر بەناوی ئێران و ئاسیای ناوەڕاست: مێژوو، کلتوور و سیاسەت ئامادەیە بۆ چاپکردن.
بلاوبوونەوەی نزیکەی (100) وتار و ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سایتە ئەلیکترۆنییەکان.
بەشداری کردن لە چەندین بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنی لەسەر پرسە سیاسییە جۆراوجۆرەکان.
کارکردن لە ماوەی 2013 بۆ 2016 بەبێ پچڕان وەک نوسەر و ئامادەکاری ڕاپۆرتی شیکاری لە ڕۆژنامەی خەبات.
وتاری شیکاری بۆ سایت و ڕۆژنامەکان دەنووسێت.[1]