بەڕێز کاک #ئاکۆ محەمەد#، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی ڕووداو
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان (حاجی محەممەد عەلی محەممەد) نیگەران و دڵگران بووم.
حاجی محەممەد پیاوێکی ئاشتیخوازی کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی گەل و نیشتمانەکەی بوو، بەبۆنەی کۆچی دواییان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەمە دواناخۆشیتان بێت.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبووریی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان. [1]
#07-08-2022#