پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,500
وێنە 105,729
پەرتووک PDF 19,695
فایلی پەیوەندیدار 98,585
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
کورتەباس

کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
کورتەباس

کوردبوون یان تراژیدیای ژیان و مەرگی حەمەدی مەولوودی؟
سەمەد ئەحمەد

$سەرەتا:$
زۆرن ئەوانەی کە لە پێناوی کورد وەکو نەتەوە و کوردستان وەکو خاک تێکۆشاون و بەخۆیان و ماڵیانەوە و گیانفیدا بوون، بەڵام خەبات و تێکۆشانی هەموان وەکو یەک تۆمارکراوەنەکراوە. زەحمەتە ئێمە بتوانین لەم چەند دێڕەدا هۆکارەکانی ئەو جیاوازییە بخەینەڕوو.
یەکێک لەو تێکۆشەرە مەردانەی مەیدانی خەبات و تێکۆشان (حەمەدی مەولوودی) یە، کە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا دیارترین و ئازاترین پێشمەرگەی کۆمار بووە.
بۆ سەلماندی ڕاستی ئەم قسانە، سەرنجتان بۆ موتاڵای وردی کتێبی (کوردبوون) ڕادەکێشم، کە بەشێکە لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان (حەمەدی مەولوودی)، کە لەساڵی 1907 لە شاری مهاباد لەدایکبووە و لە ساڵی 1979 کۆچی دوایی کردووە.
ئەم کتێبە بەنرخە، لەدوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، لەلایەن کاک وریا ماملێ-وە ساغکراوەتەوە و برای شاعیر و نووسەریش، کاک ساڵح بێچار فەرهەنگۆگێکی باشی بۆ ئامادە کردووە، (550) لاپەڕەی قەبارە گەورەیە و (چاپخانەی کارۆ)، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، بە جوانترین شێوە و بەبێ هەڵە، چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.

$لەبری شیر، تراژیدیا$
(حەمەدی مەولوودی) ئەگەرچی (72) ساڵ ژیا، بەڵام هەرگیز وەکو مرۆڤێکی ئاسایی نەژیا و نەمرد. ئەو هەر لە قۆناغی مەلۆتکەییەوە، لە سۆز و میهرەبانیی دایکی بێبەش دەبێت و لەژێر دەستی زڕدایکیدا گەورە دەبێت. وەک خۆی دەڵێت: نەک هەر بۆی نابێت بە دایک و خزمەتی ناکات، بەڵکو لەزاری خزم و هاوسێکانییەوە لەبیرەوەرییەکانیدا نووسیوێتی: (هەمیشە برسیی دەکات، ئازاری دەدات و بێ ئەهمییەت تەماشای دەکات). هەروەک بۆیان گێڕاوەتەوە:)رۆژێک زڕدایکەکەی، حەمەد وەک پارچە گۆشتێک دەخاتە بەردەمی سەگ، بەرلەوەی سەگەکان قەپی پیابکەن، هاوسێکان پێدەزانن و فریا دەکەون و ڕزگاری دەکەن).
زۆری پێناچێت، زڕدایکەکەی کوڕێکی دەبێت، ناوی دەنێن (رەحمان)، حەمەد، ڕەحمانی خۆش دەوێت و دەیلاوێنێت و لەئامێزی دەگرێت، بەڵام ئەوە هیچ کار لە ویژدانی زڕدایکەکەی ناکات. بەڵکو ژیانی حەمەد هەتا چاو بڕدەکات تاریکییە عەشتەبای جوانی و خۆشی تێدا نییە، بەڵام ئایا مرۆڤ بوونەوەرێکە هەروا بەئاسانی دەستبەرداری حەز و پێداویستییەکانی دەبێت؟ بێگومان نەخێر!
لە دۆخێکی ئاوهادا، تێرکردنی گەدە دەبێتە مەرجی سەرەکی بۆ مانەوە، حەمەدیش هەر وایکرد، ڕۆژێک بۆ تێرکردنی سکی برسی، خۆی دەگەیەنێتە سەر تەنوورە داخەکەی ماڵی خۆیان، تا شتێکی دەستبکەوێت و بیخوات، بەڵام زڕدایکەکەی لێی پەیدادەبێت، مستێک دەکێشێت بە پشتی حەمەددا و لەزمانی دەخات، زۆری نامێنێت خل ببێتەوە بۆ ناو تەنوورەکە، بۆیە پێش ئەوەی زڕدایکەکەی مستی دووەمی لێ بدات و ببخاتە تەنوورەکەوە حەمەد بە لەقەیەک لەخۆی دوور دەخاتەوە و هەرچۆنێک بێت هەڵدێت و بەڵام دوای ماوەیەک دەزانێت کە بە لەقەکەی کۆرپەلەکەی ناو سکی زڕدایکەکەی کوشتووە و لەدوای چەند ڕۆژێکیش هەر بەو دەردەوە زڕدایکەکەشی مردووە. ئیدی حەمەد لە باوکیشی قاچاغ دەبێت.
ئەگەرچی ئەو ژیانە سەرەتاییەی تووشی ئەوەی دەکات کە هەموو دەورەوبەرەکەی ڕقیان لێی ببێتەوە ئەویش ڕقی لە دەوروبەرەکەی ببێتەوە، بەڵام حەمەد هیچ کاتێک دەستبەرداری مەردایەتی نابێت، ئەگەرچی باجی مەردایەتییەکەشی بێ سزا نابێت و زۆر لەسەری قورس دەکەوێت.

$کوردبوون چ سزایەکی قورسی هەیە$
دوای ئەوەی حەمەدی مەولوودی، بەشێوەیەکی نائاسایی قۆناغی منداڵی تێدەپەڕێنێت، فێری هەزار و یەک کاری خراپە و نەشیاو دەبێت، بەڵام هیچ کاتێک خراپە بەرامبەر هەژاران ناکات، هەروەها خیانەت لە نەتەوەکەی ناکات، بەڵکو زۆر مەردانە و چاونەترسانە بەرگریی لە کورد و کوردستان دەکات.
حەمەد لە یاداشتەکانیدا ئەوە دەگێڕێتەوە کە ڕۆژێک عەجەمێک دەیەوێت دەستدرێژیی ئەخلاقی بکاتە سەر منداڵە کوردێک و ئازاری دەدات، بەڵام حەمەد ئەگەرچی مێرد منداڵ بووە، غیرەتی قبوڵناکات و شەقێک لە ناوگەڵی کابرای عەجەم هەڵدەدات و قۆڕی دەکات، دەوڵەت دوای ئەوەی حەمەدیان بۆ دەستگیر ناکرێت، لەبری ئەو باوکی زیندانی دەکەن.
دوای ئەوەش کە حەمەد گەورەتر دەبێت، ستەمی داگیرکەران ڕێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و دەبێتە نیشتمان پەروەر و کوردپەروەر و بەرگریکارێکی کەم وێنە و تێکەڵاوی سیاسەت دەبێت و دەبێتە نۆیەم ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژ. ک)، زۆر دڵسۆزانە لە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەدا خەبات دەکات.
کاتێکیش کۆماری کوردستان بە ڕابەرایەتی قازی محەمەد دادەمەزرێت، حەمەدی مەولوودی لە سوپای ڕزگاریی کوردستاندا دەبێتە کاپیتان.

$چەند لە مامە ڕیشە دەچێت؟!$
کاتێک یاداشتەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودیم خوێندەوە، زۆر خاڵی هاوبەشم لە نێوان مامە ڕیشەی قارەمان و حەمەدی مەولوودیدا بینی، دیارترینیان بریتین لەوەی کە هەردووکیان نەخوێندەوار بوون، بەڵام هەرگیز ئەمە نەبووە بەمایەی ئەوەی کە بۆ یەک ڕۆژ ئەرکە نەتەوەییەکانیان فەرامۆش بکەن، هەردووکیان تا دوا هەناسەیان، بەهیوای ڕزگاریی کورستان و ئازادیی نەتەوەی کوردەوە ژیان و تێکۆشان.
هەردووکیان، دوو پێشمەرگەی ئەفسانەیی هێندە ئازا و چاونەترس بوون، کە مێژووی کورد هەرگیز ناتوانێت فەرامۆشیان بکات و یادیان نەکاتەوە.
داستانە دەستەویەخەکەی حەمکی نزیکی کەرکووک، کە مامە ڕیشە و 11پێشمەرگەی تر تۆماریان کرد، لەبەرامبەر سەدان سەرباز و جاش و تانک و تۆپ و فڕۆکەدا وەستانەوە و لوتی بەعسییەکانیان شکاند.. ڕێک لەو داستانە دەچێت کە حەمەدی مەولوودی لەگەڵ 12 پێشمەرگەدا لە بەری نەبەردیی #سەردەشت# لە شەڕی (مەکڵاوێ) لەگەڵ سەدان سەربازی عەجەمدا تۆماریان کرد و لوتی سوپای داگیرکەریان شکاند.

$چارەنووسی مەولوودی دوای ڕووخانی کۆمار$
دوای ئەوەی قازی محەمەد و هاوڕێکانی، لە مەیدانی چوارچرا لەسێدارە دران، حەمەدی مەولوودی، خۆی نەدا بەدەستەوە و هاتە باشووری کوردستان، لە باشووریش داگیرکەران ناهێڵن حەمەد بحەسێتەوە، چەند مانگێک زیندانی دەکرێت، هەر لە زینداندا فێری خوێندەواریی دەبێت، دوای ئازادبوونیشی زیاتر گرنگی بە خوێندنەوە دەدات، هەر بەو هۆیەشەوە دواجار دەتوانێت یاداشتەکانی بنووسێتەوە.
لەدوای چەندین مانگ لە زیندانیکردن، بە هیمەتی دڵسۆزانی باشوور، دەتوانرێت حەمەد لە زیندان ڕزگار بکرێت. ماوەیەکی زۆر بە قاچاغ لە هەردوو دەوڵەتی ئێران و عیراق، لە گوند و ناوچە شاخاوییەکاندا دەمێنێتەوە. لەدوای مەینەتییەکی زۆر لە سنوورەکانی عیراق و ئێران و تورکیا، خۆی دەگەیەنێتە، سۆڤیەت، لەوێش ماوەیەک زیندانی دەکرێت، بەڵام دواتر ئازاددەکرێت، لە کۆماری ئازەربایجان و لە شاری باکۆ نیشتەجێ دەبێت.
دوای ئەوەی حەمەد بێ هیوا دەبێت لە گەڕانەوە بۆ کوردستان، لە ئازەبارییجان ژنێکی ئازەری دەهێنێت کە لەو ژنە کچێکی دەبێت، ناوی دەنێت (رووناک). ئێستا ئێمە هەموومان قەرزاری ئەم ڕووناک خانەین، کە توانیی دەستنووسەکانی باوکی بگەیەنێتە دەستی کاک وریا ماملێ، ئەویش دڵسۆزانە توانی ساغی بکاتەوە و پاکنووسی بکات، تا دواجار توانرا بەم شێوەیە چاپ بکرێت.
کاک وریا ماملێ لە پێشەکی کتێبەکەدا حیکایەتی دەسنووسەکە و چۆنییەتی ساغکردنەوەکەی، بەوردی خستۆتەڕوو.
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران، لە ساڵی 1979، حەمەدی مەولودی زۆر دڵخۆش بوو کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بلیتی فڕۆکە دەبڕێت، بڕیاربوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی میهرئابادی تارانەوە ڕۆژی سێشەممە، #20-04-1979#، بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، بەڵام مخابن ئەم هیوایەی نەهاتەدی و لەگەڵ خۆیدا بردییە ژێر گڵەوە، چونکە ڕۆژی دووشەممە #19-04-1979#، ڕێک ڕۆژێک پێش گەڕانەوەی بۆ کوردستان، جەڵتەی دڵ لێیدا و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد و بەنامورادی و دوور لە کوردستان سەری نایەوە.[1]
ئەم بابەتە 321 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 08-08-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 08-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 321 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,500
وێنە 105,729
پەرتووک PDF 19,695
فایلی پەیوەندیدار 98,585
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
فۆڵدەرەکان
بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست بەڵگەنامەکان - سەدە - سەدەی 21 (2000-2099) بەڵگەنامەکان - سەرچاوەی بەڵگەنامە - بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم بەڵگەنامەکان - شێوازی دۆکومێنت - چاپکراو بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم) - وەزارەتی تەندروستی وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - شێوەکار ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.516 چرکە!