هەر بە عەمدەن یاری من، بێ پەردە، قامەت دەردەخا
مەحزی کیزبی موددەعای دەهری، قیامەت دەردەخا
سیڕڕی عیشق و دڵ بەخوێنبوونم بەسێ نۆشی، وەڵی
ئەشکی ئالوودەم لە ڕوودا بەس عەلامەت دەردەخا
تەرکی مەی بۆ من، بەجوز ئەفسووردەگی، نەفعی چ بوو؟
کاری بێ مەعنا، چ زوو، شێوەی نەدامەت دەردەخا؟
موقتەزای خوونڕێزییە چاوت کە بیمارە ئەبەد
خاسسە بۆ قاتیل، لە دونیا، حەق شەئامەت دەردەخا
من وتم: تیغی برۆت ساو دا بە قەسدی، ئەو وتی:
پیری عیشقە (سالم) و یەک یەک کەرامەت دەردەخا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#