لە ڕازی دڵ ئەگەر تیرت خەبەر دا
دەدەی دەستی نیگارینت بەسەردا
شەتی خوێن دێ بە ڕووما گەر لەتی جەرگ
دەمی ڕێگەی پلووسکی دیدە بەردا
قوبووڵ نابێ حەجی کەعبەی ویسالت
ئەگەر دڵ حەڵقەیی ئەو زوڵفە بەر دا
ئەوەند عوقدەی نیهانم کەوتە ناو دڵ
دەترسم مایەیی ئەم دەردە دەردا
لە جێی تیرت دڵم دەردێ لە سینەم
بە ئیستقباڵی تۆ گەر بێی لە دەردا
دەڵێم وەک قامەتت دڵگیرە سەرویش
ئەگەر سیب و گوڵ و سونبول سەمەر دا
لە بیمی جەور و ئوممێدی تەرەححوم
دەلەرزێ دڵ لە حاڵاتی نەزەردا
ڕەوانم بێ نیساری بەرقی شمشێر
ئەگەر بۆ کوشتنی سالم خەبەر دا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#