مایلە وەک سەری زوڵفت سەری من بۆ بەری پا
بە جەفا مەیخەرە لا، سا سەنەما تۆ بی خودا
زێوەری حوسنی دڵارامە سەوادی خەمی زوڵف
نانوێنی کە نەبێ زوڵمەتی شەو شەوقی چرا
عوزری مەسمووعە عەیادەت نییە گەر عادەتی ئەو
پێی نیگارینی لە بەندایە بە زنجیری حەیا
عوجبە ئاهیستەخەرامی بەتەرەف ئێمەوە یا
بارە بۆ پەنجەیی پێی نازکی تۆ ڕەنگی حەنا
بووە ئەزبەس کە نەزارم لە فیراقی مەهی ڕووت
وەکوو ئەبرۆیی هیلالت قەدم ئەنگوشتنوما
میهری جانانە هووەیدایە لەسەر خاکی لەحد
لە موقابیل دڵی سالم دەڕوێ میهری گیا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#