کشا گێسوو بە گۆشەی ڕوویی یارا
چ جنسێ بێ لە مارا، بێ بە نارا
پەزیرای ڕەنگی من بوو ئاینەی ڕووت
خەزانم دی لە ئاغووشی بەهارا
تەزەروی دڵ دەخوازێ بازی چاوت
کە گەردش کا لە تەیرانی شکارا
بە تەحسیل مەتڵەبی چەندێ بەری دا
کە بگرێ دامەنی دارا نەدارا
دەسا چۆن دامەنت بگرم کە مەیلت
ئەوەند ساردە نەما پەنجەم لە کارا
سەری تەسلیمی داوە نێرگسی مەست
بە دیدەی تۆ لە هەنگامی خومارا
لە ئەشکی سوور و سوێری خۆم دەبینم
گوڵستانێ لە خاکی شوورەزارا
دڵی دڵبەر کە مایل بێ بە ئەغیار
نییە تەدبیری سالم جوز مودارا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#