دیدە بێ دیداری دڵبەر تارە، مەستووری نەکا
خۆیشی نەزدیکە لە نەزدیکم، بڵا دووری نەکا
دەهری دوون ناپایەدار و نازەنینان بێ خەبەر
بەم قەرارە، حەیفە، با مەعشووقە مەغرووری نەکا
عاشقی مسکین قوبووڵی تەبعی دڵبەر کەی دەبێ؟
تا قوبووڵی غوربەت و ئەندووه و ڕەنجووری نەکا
داخڵی بەزمی حەقیقەت کەی دەبێ پیری سولووک
تا بە خوێنی دوختەری ڕەز خەرقە ئەنگووری نەکا؟
سیڕڕی مەستانی عەیان کرد، مەه لە پەردەی تیرەشەو
چاوەکەت توهمەت بە شوعلەی شەمعی کافووری نەکا
ئاسمان، سالم لەگەڵ یەک خەندە سەد شیوەن دەدا
دڵ نەسیحەت کە: بڵا قەد مەیلی مەغرووری نەکا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#