سونبولی توڕڕە کە پەرژینە بە پەهلوویی گوڵا
مووبەموو هەر یەکە داوێکە لەڕێی مورغی دڵا
ڕەوشەنی داوە بە دڵ ڕەوزەنی سینەم لە خەدەنگ
دەک ئیلاهی نەڕزێ دەست و کەمانت لە گڵا
سیڕڕی نوکتەی دەهەنت چاکە نەزانن قەنناد
نمەکئالوودە نەکەن با لە خەمیری نوقوڵا
گەر لەڕووی گوڵ دڵی من شادە بەبێ خەندەیی تۆ
با بدا دەستی قەزا مەردومی دیدەم بە چڵا
یار گلەی بوو لە دڵم چونکە نەسووتا لە فیراق
لە قسەی بەرحەقی ئەو سالمی مسکین خەجڵا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#