دەستی من تەعویزە بۆ ڕەددی بەڵا
با حەمایل بێ لە ملتا، بێڵە سا
نیسبەتی ڕووم دا بە گوڵ، گێسوو بە موشک
سەهوە حەرفی ئەووەڵم، سانی خەتا
دڵ بە نادیدەت لە جێی دڵ چی بەرێ
کەه نەکێشێ چی بکێشێ کەهڕوبا
گەر بزانی چۆنە حاڵی ئیحتیاج
دەستی ڕوو نانێیە بەر سینەی گەدا
سەربەسەر پێچیدە بوو تۆماری عومر
شەرحی تۆ بوو ئیبتدا تا ئینتها
کاشفی ئەسرارە بولبول حەقیەتی
وا لە جەوری گوڵ لە دڵیا خارها
دەوڵەتی دنیا لە دەست نامەرد و دوون
توولی نابێ قەت بەقەد ڕەنگی حەنا
بۆ سەباحەلخەیری دڵ غەم هاتەوە
مەرحەبا بێ مەرحەبا بێ مەرحەبا
سیحری فیکری من قەڵەم دێنێتە چەرخ
موعجیزەی عیسا بوو، چالاکی عەسا
زەڕڕەسان ئەعزایی سالم دێتە ڕەقس
هەر سەحەر میهری ڕوخت پەڕتەو دەخا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#