در وصف استاد اسماعیل سنندجی خیاط
بە هەیوولا شوتوری نەوتە، مەلا
لەقلەق ئاسا لەق و بەد ڕەوتە، مەلا
دیبەمە مەدرەسە تەنخواهی مەنار
قامەتی شاهیدی مزگەوتە، مەلا
پەیڕەویی سەبعەیی قوڕڕا نییە بۆی
بە نەوا خاریجی هەر حەوتە، مەلا
عیززەتی هەرچی ئوسوولاتە نەما
بەسکی بەد لەهجە و بەد سەوتە، مەلا
جامەدارانی حەمامن شاهید:
کونی پشتی وەکوو ئەشکەوتە، مەلا
یەک تەویلە کەر، ئەگەر هەمڕەهی بێ
هەمە جا قایم و بەرکەوتە، مەلا
وەک درەختی ڕەشەبا ڕیشە کەنیو،
هەر لە سەر تا بە قەدەم چەوتە، مەلا
خایەیی گزگلییە و نەوسی بەڕوو
شکەمی کوندەیی پڕ جەوتە، مەلا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#