غولامی دیدەیی مەخمووری تۆیە نێرگسی شەهلا
لە ئاب و تابی ڕووی تۆ داغدارە لالەیی حەمرا
بەیازی ناسییەی تۆ بوو سفیدەی دا بە سوبحی عید
لە نوسخەی قیرگوونزولفت سیاهی برد شەوی یەلدا
عەقیمئاسا لە زگ وەستایەوە حەملی نەما ئیتر
لەپاش تۆ دایەیی دونیا بە میسلی مادەری عیسا
لە قوببەی نووری پوستانت یەدی بەیزا نموودارە
ئەبەد ناگاتە دوگمەی جیبی جامەی تۆ کەفی مووسا
خەزانی ڕەنگی زەردم باعیسی نەشوونمای تۆیە
سیاهی ڕۆژی مەجنوون سورمەیە بۆ دیدەیی لەیلا
لە سەیحەم هاتە لەرزش قەلبی گاوی ژێرزەمین ئەمشەو
دڵی کەیوان لە ئاهی من لە هەفتەم ئاسمان سووتا
دووسەد جار وەزعی چەرخی ئاسمان گۆڕا بە سەعد و شووم
ستارەی نەحسی من سالم! لە قەڕنێکا نەبوو ئاوا [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#