بۆ منی بێ سەر و پا غەیری وەفا پیشە نەما
بۆ دڵی تۆ سەنەما! جوز ستەم، ئەندیشە نەما
ئاب و ڕەنگم نییە، از بس که تکا خوێنی سروشک
مەیی ئەحمەر کە ڕژا، خاسییەتی شیشە نەما
چ تەکانێکە، خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟
بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما
وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما
بەس بسووتێنە لە غەم سالمی مسکین بە جەفا
بۆ وجوودی سەر و پا، لەحم و دەم و پیشە نەما [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#