توڕڕە، بۆ ئابی بەقای چیهرە، دڵی برد بە شیتاب
بۆ دەلیلی ڕەه، ئەگەر کاری خضر بێ لە غوراب!
وا بە دڵ چەسپە، جودا نابێ، پەڕی تیری نیگەه
کەی بیرون دێ، بە کەسێ، توعمە لە چەنگاڵی عوقاب؟
سیڕڕی مەکشووفە، شەهیدی گوڵی چیهرەت، لە مەزار
دێ لە سەنگی لەحەدی، تا بە حەشر، بۆیی گولاب
بۆ سەرەفرازیی دەمی سوڵحی نیگاری زووڕەنج
حازرە ڕووتبەیی پەستی، هەمە جا، میسلی حوباب
هەر تەرەف ڕەملی بیابان و هەواگەرمیی تەمووز
تیشنەلەب، کەشمەکەشی داوە بە من، بەرقی سەراب
گونەهێکە بەقەدەر کوشتنی ئەولادی نەبی
عەفوی سالم، دەمی کوشتن کە بزانێ بە سەواب! [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#