چوومە سەر زیافەتی مەللا بەکری عالی جەناب
چ بڵێم خەڵکینە! بۆم نایەتە بەر مەددی حیساب
خولاسە جێبەجێ بوون: ڕیزێ لە خوار، ڕیزێ لە ژوور
هێنایان هەر بە دوو کەس سینییێ یاپراخ و کەباب
ئەوی مەقبووڵ بێ لای خەڵکی، ئێستە قسەی موختەسەرە
بوو بە هامسینیی من کەرە زۆرخۆرەکی خانەخەراب
کۆلارەی لێوی کە زنی؟ --- سەر سینی بوو
لە تاوان جووجکی ژێر دەورییەکە بوو بە کەباب
هەموو جار چواردە یاپراخ و دوو جووت نانی قەوی
بای دەدا لوولی دەدا قووتی دەدا میسلی دەواب
چنگی گورگی کە بە یەک حەملە لە گۆشت ڕاماڵی
هاتە یادم ساعەتەن زەحمەتی مەڕ، جەوری قەساب
دەرونی هاتە جۆش و مەتڵەبی دۆی ترشی دەکرد
کاسە دۆی نایە سەر و دوو قومی لێ دا بە شیتاب
القصه ئەو شەوە بەدبەختە وەهای کرد بە خوەرش
وەختە بوو قیرتەبەقی نان لە مەلا بێتە جەواب [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#