ناو: ئارام
ناوی باوک: سەعید
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-12-1967#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لەرێکەوتی 15-12-1967 لە گەڕەکی دەرگەزێن لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە، باوکی سەرشەقامی و دایکی #کانێسکان# ییە.
خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە..
ساڵی 1993 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی فەرەنسی لە زانکۆی موستەنسریە تەواوکردووە. لە سەرەتای گەنجیتی لە پۆلەکانی ئامادەییەوە لە ئامادەیی هەڵگورد لە ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کاری کردووە و لە کەرتی ڕیکخستنی پێنجوێن بووە لە ڕیکخستنە نهینییەکانی سلێمانی.
لە دوای تەواکردنی خوێندنی زانکۆ لە سالێ 1994 ەوە وەک ڕۆژنامەنووس وەرگێڕ ئامادەکاری بەرنامە و بەرپرسی بەشی وەرگێڕان بووە لە تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان تا ساڵی 2000، کە چەندین دۆکیومێنتاری و گۆرانی و فیلمی لە فەرەنسیەوە تەرجەمە کردووە بۆ تەلەفیزیۆنی ناوبراو.
لە ساڵی 2000 ەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کەنالی کوردساتەوە کاری کردووە و چەندین بەرنامەی هونەری و سیاسی کۆمەڵایەتی ئامدەو پێشکەشکردووە.
لە پاش ڕووخانی سەدام لە بەغدا بەڕێوەبەری نووسینگەی کوردسات بووە لە بەغدا و پاشان لە تیمی جەلال تاڵەبانی (مام جەلال) بووە لە سەردەمی مەجلیسی حوکم لە بەغدا، پێشتر بەرپرسی بەرنامە ڕۆشنبیریەکانی کوردسات بووە لە سلێمانی.
کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری بەرنامەکانی دیالۆگ و تەوەر و گفتوگۆ و چەندین دیداری تایبەت و ڕوماڵکردنی ڕووداوەکانی کوردستانە.
ئارام سەعید یەکێکە لە دامەزرینەرانی بزووتنەوەی گۆڕان و لە ساڵی 2009 تا 2012 بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن بوەو هەروەها بەرپرسی ژووری ڕۆژنامەوانی بووە کە هەر لەسەر پێشنیاری خۆی ئەو ژوورە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان پێکهێنراوە.
Aram02.jpg
لە 2006 ەوە بەڕێوەبەر و دامەزرینەری پەیمانگای کوردی فەرەنسی لە سلێمانی لەو ساڵانەدا بەشداری چەندین ڕاهێنانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و هۆڵەندەی کردووە، سەرپەرشتی چەندین ڕاهێنان و کۆرسی جیاجیای هونەری کردووە و ۆرکشۆپی مەیدانی لەسەر دەرهێنانی فیلمی دۆکیومێنتاری کردووە بە هاوکاری دەرهێنەر و سیناریست و تیمی هونەری فەرەنسی. ڕێکخراوەکە ڕۆڵیکی باشی هەبوە لە درووستکردنی پردی پەیوەندی نێوان فەرەنسا و کوردستان.
لە 2006-2010 ڕاوێژکاری حوکمڕانیی ناوخۆیی، سەرۆکی تیمی دیالۆگی دیموکراسی بۆ ڕێکخراوی RTI ی ئەمریکی و دواتر بەریوەبەری پرۆگرامی سلێمانی هەمان ڕێکخراو، بەشداری و ئامادەکار بووە لە چەندین ڕاهێنانی گرنگ بۆ بەرپرسە حکومییەکان لە قایمقام و بەریوەبەری شارەدێو بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی حکومەت.
ساڵی 2015تا 2017 بەڕێوەبەری ڕیگەپێدراوی چاڤی لاند بووە.
ساڵی 2013 تا 2015 بەڕێوەبەری بەشی کۆمینیکەشن بووە لە کۆمپانیای ئاسیا سێل.
یەکێکە لەدامەزرینەرانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و لێپرسراوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵابووە..
لە 2ی ئایاری 2019 وازهێنانی لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیاندووە.
ئارام سەعید کاندیدی ژمارە 4 لەسەر لیستی ژمارە 120 بووە لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەڕڵەمانی ئێراق.
لە گۆڤار و ڕۆژنامەو ماڵپەڕەکان دەیان وتاری نووسیووە و چەندین کاری وەرگیڕانی کردووە.
ئێستا وەک چاودێڕێکی سیاسی بێلایەن کاردەکات و دەنووسێت.
بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری پەیمانگای کوردی فەرەنسی بووە لە سلێمانی.
بەڕێوەبەری کەناڵی کەی ئێن ئێن بووە.
بەرپرسی ژووری ڕۆژنامەوانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ.
بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی چاڤی لاند بووە.[1]