ناونیشانی پەڕتووک: میرنشینی خاک و خۆڵ
ناوی نووسەر: نەبەز گۆران
شوێنی چاپ:
چاپخانە: چاپخانەی ئەندێشە
دەزگای پەخش: ئەندێشە
ساڵی چاپ: 2017
ژمارەی چاپ: یەکەم
هێڵی گێڕانەوەی ڕۆمانی میرنشینی خاک و خوڵ-ی نەبەز گۆران ئاسۆییە. هەموو ڕۆمانەکە لە یەک ڕستەی درێژکراوەی دووبارە و کەموکورت دەچێت. دەستپێک و ناوەڕاست و کۆتایی لە یەک ئاستی گێڕانەوەدایە.
ئاستی زمان هێندە سادەیە تەنها بۆ نوسینی شیعرێکی سانای منداڵان دەستدەدات.
گێڕەرەوە کات و وزەی بێحەد بۆ پیاهەڵدانی جوانیی سروشت و وەفای ئاژەڵ (کەر/گوێدرێژ) و سەرنجڕاکێشیی سروست (دار و گەڵا و گوڵ) دابیندەکات. هێندە لە ئەم دەلاقەیەدا شۆڕدەبێتەوە، بیریدەچێت ئاوڕێک لە دروستکردنی ڕووداو و هەڵچنینی تانوپۆی ڕۆمانەکە بداتەوە.[1]