$ئەنجومەنی سەرپەرشتیی و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە 06-08-2022 داواکاریی خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند$
یەکەم: جێگیرکردنی پێدانی موچە لە 25ی هەمو مانگێک بە بێ دواکەوتن.
دوەم: دوبارە دەستکردنەوە بە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران.
سێیەم: دابەزاندنی نرخی بەنزین و نەوت و سوتەمەنیی.
چوارەم: ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان
پێنجەم: دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندن بۆ سەروو نیو ملیۆن دەرچوی دانەمەزراو و گەنجانی بێکار.
شەشەم: ڕێزگرتن لە خانەنشینان و چارەسەرکردنی شێوازی موچەدان.
حەوتەم: چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشانی تەندروستیی.
هەشتەم: چارەسەرکردنی کێشەی باج و گواستنەوەی کاڵاکانی جوتیاران و دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان.
نۆیەم: لابردنی باج و پارەی تابلۆ و خۆڵ و سەرانەی سەر کاسبکاران.
[1]