ناو: شەهلا
ناوی باوک: فەیزوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
چیرۆک نووس و وەرگێڕ، چەندین چیرۆکی بە زمانی دایک نووسیوە و لە ساڵی 2018 یەکەم چیرۆکی خۆی بە ناوی (پەپولەکانی سەر شەقام) لە ڕۆژنامەی ئەدەب و هونەر لە #هەولێر# بڵاوکردووەتەوە، چیرۆکی دووەمی بە ناوی (بەدەم ڕێگاوە) لە دووتوێی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە، ئەوەش بووە پشتیووانییەکی گەورەتر بۆ بەردەوامی، چەندین چیرۆکی لەسەر ئازارەکانی ژن لە کۆمەڵگە نووسیوە و کاری وەرگێڕانی بۆ ڕۆمانێکی عەرەبی کردووە و لە ماوەیەکی کوورتدا بڵاوی دەکاتەوە.
[1]