لە فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دامەزراندنی 1000 هەزار کەس، غەدر لە کاکەییەکان، وەک پێکهاتەیەکی ئاینی کراوە و هیچ تایبەتمەندییەکیان بۆ دانەنراوە.
لە فۆڕمە ئۆنلاینەکە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن، ئاماژە بە پێکهاتە کەمینەکان کراوە، بەم پێیەش بێت، ڕێژەیەک لە دامەزراندنەکە بۆ کەمینەکان دیاریکراوە کە هەنگاوێکی باشە پشکی کەمینەکان دیاری بکرێت.
ئەوەی جێی تێڕامانە...کاکەییەکان کە خاوەنی مێژوو و ڕەچەڵکێکی دێرینن لە شاری #کەرکووک#، لە لیستی کەمینەکان دەرهێنراون و تەنها ئاماژە بە پێکهاتە ئاینیەکانی (مەسیحی سابئە ئێزیدی شەبەک کوردانی فەیلی) کراوە.. کە من لەگەڵ ئەوەم بەبێی هیچ جیاوازییەک، ڕێز لەم پێکهاتە ئاینیانە بگێرێت.
لە کاتێکدا جگە لە مەسیحیەکان، مێژوویی کاکەییەکان لە (سابئە ئێزیدی شەبەک کوردانی فەیلی) دێرینترە لە کەرکووک.. تەماشا تا ساڵی هەشتاکان (سابئە) لە کەرکووک نەبووە.
پاشان ئەگەر پاساو ئەوەیە، کاکەییەکان کوردن و بەس ئاینیان جیاوازە، ئەوە (ئێزیدی و شەبەک)یش کوردن و ئاینیان جیاوازە.
تا ساڵی 2014، تاک و تاک ئەگەر (ئێزیدی شەبەک کوردانی فەیلی) هەبووبێت و ئەگەر ئێستاش ئەوەی هەیە تەنها بەهۆی ئاوارەبوونەوە لە کەرکووکە. [1]