تیپی موزیکی (خانزاد)، یەکەم تیپ بو لەهەمو عێراق کە سەرجەم ژەنیارو گۆرانیبێژەکانی تەنیا کچ بێت.
ئا: کامەران حاجی ئەلیاس
هونەری موزیک و گۆرانی هونەرێکە لەزۆربەی شوێن و کاتدا بونی هەیە لەماڵ، لەکاتی کارکردن، لەناو ئۆتۆمبیل..مرۆڤ دەتوانێت بەئاسانی گوێبستی موزیک یان گۆرانی بێت لەنێو کوردیش گرنگی زۆر بەم بوارە دراوه و دەردێت..چەندین موزیک ژەن و گۆرانیبێژو تیپی موزیکی کوردی هەن، کەخزمەتێکی زۆریان کردوە ئەوەی مەبەستمە هەڵوەستەی لەسەر بکەین تیپی موزیکی(خانزادی کچان)ە لەهەولێر کە لەتەمەنێکی زۆر کورت خزمەتێکی زۆری هونەری موزیک و گۆرانی کوردی کرد بەجۆرێک یەکەم تیپ بووە لەسەر ئاستی عێراق کە هەموو ژنیارەکان و گۆرانی بێژەکانی ئەم تیپە تەنیا ئافرەت بن.
(تیپی موزیکی خانزادی کچان)، لەساڵی (1980) لەسەردەستی هونەرمەند گەورەی کورد مامۆستا (وریا ئەحەمەد) دامەزرا توانی لەماوەی (3-4) ساڵ دوای ڕاهێنان و مەشقێکی زۆر تیپێکی خەنجیلانە دروست بکات، تیپێکی موزیک بەناوی (خانزاد) مەبەست لێی خانزادی میری سۆرانەکە یەکێکە لەئافرتە ناسراوەکانی مێژوی نەتەوەکەمان دوای ئەوەی هاوسەرەکەی میر سلێمان بەگ لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ژەهرخوارد کرا لەساڵی 1597، لەشاری بەغدا کۆچی کرد، خانزاد جڵەوی دەسەڵاتی میرایەتیی میرنشینی سۆرانی گرتە دەست، نامەوێ باسەکە بگۆرم بەڵام لەم سەردەمەدا ناو نانی ئه و تیپە بەم ناوە ماناو مەدللولی زۆر هەڵدەگرێت.
تیپەکە لەچەند ئامێر ژەنێک پێکهاتبون لەسەر ئامێرەکانی (کیبۆرد، گیتاری سۆڵۆ، گیتاری باس، کۆردگیتار، فلووت، کلارینێت، ئۆکۆردیۆن، درامز، تەپڵ، بۆنگۆز، کەمان، ..هتد) لەگەڵ چەندین موزیکژەن وەکو (شعائع تارق لەسەر ئامێری ئۆرگ، سۆزان فایق و ڕێزان حەمید لەسەر ئامێری کەمان، ڤیان قاسم لەسەر ئامێری کلارنێت، نادیە لەسەرئامێری ئۆکۆردیۆن، سۆزان حەمید لەسەر ئامێری ئیقاع، ڤیان فائق وکچێک بە ناوی سەراب، لەسەر ئامێری گیتار، کچێکی تر بەناوی وەردە دەڤ ژن بو لەگەڵ چەندین ئافرەتی تر... یەکێک لەگۆرانی بێژە دیاری ناو تیپ ئافرەتێک بوو بە ناوی (ڤیان فائق) کە لەزۆربەی چالاکی هونەری ئه و کات بوونی هەبو، یەکێک بووە له و ئەندامانەی کە زۆر چالاک، لەنێو تیپ بونی هەبووە، زۆر هەوڵمدا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گفتۆگۆی لەسەر تیپ و گۆرانییەکانی لەگەڵدا بکەین بەڵام هەوڵەکان بێسوود بوو، تەنیا ئه و زانیاری ئەوەم دەست کەوت کەئێستا لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانە لەهەمانکاتدا دوورکەتوتەوە لە هونەری گۆرانی وتن، بەڵام ئه و لەزۆربەی چالاکی و فیستیڤاڵەکان بەشدارییەکی کارای هەبووە.
(تیپی موزیکی خانزادی کچان) تاکە تیپ بو کە هەموو ژانیارەکان و گۆرانی بێژەکانی تەنیا ئافرەت بون کاتێ لەبەغدا فیستیڤاڵکی هونەری گۆرانی لەسەر ئاستی عێراق ساز دەکرێت زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەشدار دەبن تیپی موزیکی خانزاد بووە جێگای سەرسوڕمانی ئامادەبووان و سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەکە، هەربۆیە دەست خۆشییەکی زۆر ئاراستەی سەرپەرشتیارو ئەندامانی تیپەکە کرا.
لەساڵی 1982 تیپەکە بەشداری (فیستڤاڵی دووەمی هونەری کوردی هەولێر) کرد کۆمەڵێ گۆرانی له و فیستیڤاڵە پێشکەش کرد، لەساڵی 1983، کۆمەڵێک گۆرانیشی بۆ تەلەفزیۆنی ئەوسا تۆمارکرد، بەمەش تیپەکە دەنگ دانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، زیاتر کوردستانیان بەتیپەکە ئاشنا بوون دوای ئەوە تیپەکە لە چالاکی هونەری بەردەوام بوو لەزۆر بەی فیستڤاڵی هونەری گۆرانی و موزیک بەشداری کارای هەبوو وە بەشداری چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی کرد یەکێک له و بەرنامانە بەرنامەی هەرجارەی لەپارێزگایەک (سهرە ئەربیلییە) لەتەلەفزیۆنی عێراق بوو چەندین گۆرانی له و بەرنامەیە پێشکەش کران وەکو (هەی مینە عەمرم مینە، هۆپ زندان و هۆپ زندان، دەک نەمینێم ئەلەززە، ئایشۆکی دەلالی دبلا وابی هەروابی، وەزتازەممە وەزتازەممە، خان ئەمیری) لەگەڵ گۆرانی پەشیمانی لە هۆنراوەی شاعیرەی گەورەی کوردی گۆران ئاوازی هونەرمەند وریا ئەحمەد ووتنی کۆرس.
ئەوەی ڕاستی بێت من زۆر هەوڵمدا ئەندامانی ئه و تیپە بدۆزمەوە بۆ ئەوەی گفتۆگۆیەکی هونەرییان لەگەڵ ساز بدەم باس و خواسی تیپەکەیان لەگەڵ بکەم، بەداخەوە بەهۆکاری ئەوەی زۆبەیان لەهونەرەکە دوورکەوتونەتەوە، یان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ژیان دەگورزەێنن، ئه و دەرفەتەم بەنەگونجا، بەڵام لەرێگەی مامۆستای هونەرمەند وریا ئەحمەد توانیم پەیوەندی بە خاتوو (ناسکە عزەدین مەحیەدین) بکەم کە ئێستا مامۆستایە لەیەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر تاکە ئەندامی ئه و تیپەیە تائێستا بەردەوامە کە جگە لە بواری موزیک و سروود لەبواری دیزاینش دەستێکی باڵای هەیە.
ناسکەخان پێراگەیاندم، کە ئه و هەر لەسەرەتای دامەزراندانی تیپ لەساڵی 1980 پەیوەندی بەتیپی (خانزاد) کردوە هەروەها دەڵێت: بەسەرپەریشتی هونەرمەند وریا ئەحمەد ئەم تیپە دامەزرا ئه و ڕاهێنان و مەشقی پێکردین کۆمەڵێ ژەنیاری بەتوانا لەژێر دەستی ئەم کەڵە هونەرمەندە پێگەیشت منیش وەکو ژنیاری فلوت بەشدار بووم خۆشم دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی موسڵ بەشی موزیکم لەکۆتییدا وتی: شانازیش دەکەم کە ئەندامێکی کارای تیپی (خانزاد) بوم، بەشداری سەرجەم چالاکیەکانم کردوە.
له و کاتەی لەساڵاکانی هەشتاییەکان شەڕی نێوان عێراق و ئێران تا دەهات شەڕەکە زۆر گەرم و خوێناوی تر دەبوو بۆیە هەموو شتێکی دەوڵەت لەخزمەت ئه و شەڕە بوو کاتیش داوا له و تیپە دەکرێت سرودو گۆرانی بۆ بەعس و دکتاتۆرەکەی بڵێن مامۆستای هونەرمەند وریا ئەحەمد واز لە تیپەکە دەهێنێت لە دوایی ئه و چەند هونەرمەندێک له و شوێنی ئه و دانرا وەکو هونەرمەندی خوالێی خۆشبێت (شێرزاد عوزێری) بەڵام هیچ بەرهەمێکی ئەوتۆیان نەبو، بۆیە تیپەکەش دوای چالاکی وەک پێویست نابێت.
ئه و فاکتەرەی وای لەئێمەمانان کردوە به و کورتە باسەئەم تیپە وەبیر ئێوە بهێنینەوە بۆ ئه و خزمەتە پڕشکۆییەی تیپی موزیکی خانزادی کچان بووە بە تایبەتی هەوڵ و کۆششی مامۆستای ئازیزی هونەرمەند (وریا ئەحمەد) کەله و بارو دۆخەدا خزمەتێکی بەرچاوی هونەری گۆرانی موزیکی کوردی بکات لێرە دەست خۆشی لێدەکەم لەهەمانکاتدا سوپاسی دەکەم بۆ پێیدانی زانیاری لەسەر ئەم تیپە پڕ بەخشندە لێرەشەوە سوپاسی خوشکی بەرێزم (ناسکە) خان بۆ هاوکاری و پێدانی زانیاری بۆ نوسینی ئەم بابەتە.[1]