ئەگەر دۆستت دەرد و ڕازی لێپرسیت، نەوتنی چاکترە چونکە وتنت دوژمن شاد ئەکا و دۆستت بەرباد ئەکا.
بەرباد: لەکارکەوتوو و پەرێشان (فەرهەنگی خاڵ) هەموو کەسێ هەندێک نهێنی زۆر تایبەتیی هەیە، نەدرکاندنی کارێکی باشە، بۆ ئەوەی نە دوژمنت پێخۆش بێ و نە دۆستت شەرمەزار بێ، بۆیە گەر دۆست و نزیکەکانت هاتنە ناو پەیوەنییە کۆمەڵایەتییەکانتەوە و پرسیاری بابەتی تایبەتیان کرد، مەرج نییە هەموو ڕاز و نیازێکیان لا بدرکێنی.[1]