لاوانی کورد
گەرچی مقابیل نیم بەیەک شیعرێ بۆ دیوانی کورد
گەر وتم: با منیش بکەم ئەو وەسفە بۆ لاوانی کورد
کێ ئەڵێ کورد مردووە، ئەو بێ مراد و فرسەتە
مەگە قەت نەیچەشتووە، زەربەی لاوانی کورد
هەر وەکو باز و هەڵۆیە، حەملەیان بۆ دوژمنان
بێن تەماشای ڕۆژی شەڕیان، هیمەت و جولانی کورد
ژاری ڕازی ماری هارە، هاژە هەژی گوللەیان
زۆر بەرینە گوللە و خەنجەری دەم پانی کورد
سەگ خەرایانە، پۆڵا، بێتەپێش مەیدانی وان
حەل دەبێ وەک ئاو لە ترسی نەعرەتەی شێرانی کورد
چەند کەسانێ بوو بۆ ڕۆژێ سەد زێڕی بوو مەعاش
بۆ سەخاوەت قووەتی دڵ نابێ وەک گاوانی کورد
شەخسێکی پادشام دی، لە ئاغای هێرۆ بوو میوان
سەد لەمن زیاتر سەنای کرد، بۆ تەلار و خوانی کورد
ئەی (فەنایی) مەدحێ کردت بۆچی بۆت نەکرا تەواو
یا لەبەر دڵی پڕ مەرامت، یا لەبەر بینایی چاو. [1]