بێ شەکری
باوەڕوبێ، باوەڕوبێ، مەتڵەبی من شەککەرە
من لەبەر بێ شەکرییە کەوتوومە حاڵی غەرغەرە
هەر لە مەغریب تاکو خەوتن، لووتەلایی هەر هەیە
سوبحی سادق وەختی وێردە، وەردە وردە هەر شەڕە
قۆریە خاڵی، قوڕبەسەر حەوجۆش بێ جۆش سینەکەم
بۆ قەناعەت بۆ تەحەدیی تاکو ماڵی من وەرە
من کە حەقی خۆم لەتۆ داوا ئەکەم عەیبی نییە
تۆ زوبانی من ببەستە، بەستنیشی شەککەرە
من دوعاگوێی ئێوەم و چاو لە لوتفی ئێوەیە
ئەو نیزاع و کێشە و لەغوە لە ماڵم لابەرە
پێی گوتم: بەسیە (فەنایی) تێگەیشتم مەتڵەبت
شیعرەکانی بێ نەزیرە تیژە وێنەی خەنجەرە. [1]