ئەگەر سەگ نەبێت، گورگ ئەتخوا.
لە مێژوودا یەکەم ئاژەڵ کە مرۆڤ ماڵی کردووە سەگ بووە، لەبەر ئەوەی بەوەفا بووە، بەرگریی و پاسەوانی مرۆڤی کردووە، بە پێچەوانەشەوە گورگ دڕندە و زیانبەخش بووە، پەندەکە بەراوردە لەنێوان بەرگریکارێک و هیرشبەرێکدا، واتە: ئەگەر بەرگریی و پاسەوانی نەبێت، ستەمکار ئەتخوا. [1]