ناو: سەردار
نازناو: هەورامی
ناوی باوک: حەمە ڕەزا
ناوی دایک: حەپسە ڕەشید ئەمین جۆڵا
ڕۆژی لەدایکبوون:
01-07-194601-07-1946
ڕۆژی کۆچی دوایی:
08-11-202108-11-2021
شوێنی لەدایکبوون:
سلێمانیسلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
سەردار حەمەوبەگ هەورامی، لە ساڵی
1946 لە گەڕەکی
سەرکارێزسەرکارێزی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی تەواوکردووە و لە ساڵی
1962 (واتا لە تەمەنی 16 ساڵی) بووەتە پێشمەرگەی شۆڕش و چەند جار لەسەر کوردایەتی لە زیندانی ئەبوغورەیب و ئەمنی عامەی
کەرکووککەرکووک زیندانی دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت و بەسەختی بریندار دەبێت. پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی
1975 چووەتە وڵاتی ئێران لەوێ ئاوارە دەبێت. لە ساڵی
1978 لە شاری شیراز هاوسەرگیری کردووە و خێزانی پێکهێناوە.
پاش پڕۆسەی ئازادی ئێراق، لە ساڵی
2004 گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.
ڕۆژی 08-11-2021 لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی:
سارا سەردارسارا سەردار
[1]