دەنووکی قەڵەم، سەلکی مارە
ژێر سکی بەرخە، بان پشتی کارە
دەنووکی قەڵەم: مەبەست لە دەنووکی حاجی لەقلەقە کە وەکو قەڵەمی نووسین لووسە، سەلکی مارە: مەتەڵەکە سەری حاجی لەقلەقی لە ساف و لووسیدا چواندوو بە مار، ژێر سکی بەرخە واتە: پەڕەکانی ژیر سکی لەقلەق ڕەنگی سپییە، چووێنراوە بە بەرخ کە ئەویش ڕەنگی سپییە، بان پشتی کارە واتە: پشتی لەقلەق پەڕەکانی ڕەشە وەکو کار. وەڵام (حاجی لەقلەق). [1]