بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەفتاوشەش ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لەپێناوی ڕەوینەوە و تێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کە لەسەر ڕێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری هاوبەش لە کوردستان و عیراق و بە تایبەتی لەڕێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابووری و خزمەتگوزاریدا دروست بوون.
هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جووڵە سیاسییەکانی جیهان و ناوچەکە و عیراق بەهەند وەربگیرێت و گشت هێز و لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکڕیزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی و کوردستانییەوە ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز بێت و سەرکەوتووبن.[1]
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان