مەلا
حەق وەهای نووسی، لە بۆ قەومی مەلایان
میحنەت و زیللەت، غەم و فەخر و هەم دەردی جگەر
هەر لە تیفڵی تا جەوانی تا بە پیریی نانە ڕەق
کۆوەکا، بۆ دۆی شەوێ، بیکا هەزاران دەوروبەر
ماڵ بە ماڵ بۆ چێشتی کاڵ، قاپی بەتاڵ بگرە بەدەست
بەعدەزان خۆت هەڵکە بۆ جومعانە و گەردی سەفەر
ئاخیری عومرت بە پیریی توشی قەومێکی دەبی
خوانەویست و ماڵ پەرست و وشکە دەست و مستەسەر
جۆ بەقیمەت بێ، لەناویاندا مەلا بێ قیمەتە
تا کو ئیمکانت دەبێ بیکە لە جاهیل ئەلحەزەر
بۆ بەهانەی ئەو نەزانەی، ئەو زوبانەی دێننەکار
ئەو مەلایە، هەر بەڵایە، هەم گەدایە، بێ هونەر
بێ دەلیلە، هەم سەقیلە، ناڕەوانە فاتیحای
بێ ڕیازە، بێ نیازە، وەک هەڵۆیە خۆ بەسەر
خۆ لەلای ئاغاش نییە قەدری موقابیل ڕشکنێ
کوڵکنی، دەم چڵکنی، قوون کوڵکنی، تاعەت هەدەر
بێ نوێژن، گوێدرێژن، گێژووێژن، سەدلەسەد
دین سزن، هەرزن دزن، عەبدی کوزن، تاعەت هەدەر
ڕوکنی ئیمانیان لەلا دینار و فلس و درهەمە
ڕوکنی ئیسلامیان لەلا هەر خزمەتە بۆ بزن و مەڕ
باوەڕت بێ جەهلە کوڕتان، مەردی جاهیل وەک حیمار
تۆ لە عەمری شەست و سێ، بەڵکو لە حەفتا چوویتەدەر
بەم هەموو عومرە لە هەق مەجنون نەبوو لە هەم موتیع
تۆ بە حەفتای دی، موتیعی هەق دەدەی تەفرە مەگەر
ئەی (فەنایی) بێ نەوایی یا گەدایی بگرە پێش
چت وەسڵ کرد، لەم گەڕانە، مەنفەعەت، غەیری زەرەر.[1]