کوردەواریی
ئەم جارە ئومێدم هیچ نەما بە کوردەواریی
وەک خائینن بەیەکتر مائیل بە نالەباریی
ئەشراف و قەومی کوردان با کۆوەبین بە جەمعی
لەتاو قەومییەتمان با دەست کەین بە شین و زاری
خاک و وەتەن بە دینار مافرۆشە مەردی هۆشیار
مائیل مەبە بە کوففار تا نەختێک ڕەئیس کاریی
ئاغا گەر بەتینی، تۆ هەر تەماع ببینی
خائین و نائەمینی دووری لە شەهریاریی
پیاوی ڕاست نابێ وابێ، ئەبێ لە کەمیندابێ
گەر تۆ ڕاست و لەباری، بۆچ لە خاکت بێزاری
چرای دوو چاوی کوردان، مەلیک مەحموود بوو مەعلوم
کورد لەگەڵی خائین بوو، تا تێکچوو کاروباری
(فەنایی) تۆش مەوەستە، تا دڵت پڕ لە هەستە
لەناو عالەم دیاریی، بۆ قەوموکەت غەمباری. [1]