شاهی مەدینە
ئەی شاهی مەدینە، تۆ بکە ڕەحمێ بە حاڵم
با چیدی لە ئەم دەوری خەراباتە نەناڵم
قوربانی مەزارت بێ، دڵ و جان و هەناوم
یەک دەفعە تەڕەحوم کە، تەفەسوح کە حەواڵم
وریابە لە نەزعم بەفیدای خاکی دەرت بم
شەیتان لە کەمیندایە، نەوەک بێ بەزەواڵم
مەحبووبی خودا، نوری هودا، بۆ ڕەهی زوڵمەت
بەم نووری مونەوەرە، ڕوخی وێنە زووخاڵم
فەرزەن کە سەگیش بم، بە سەگی تۆم هەیە شوهرەت
چۆن ڕازی؟ لەپێش چاوی عەدوت ڕەش بێ جەماڵم
یاڕەب! بەحەقی زاتی محەمەد، تۆ (فەنایی)
بیبەخشە بە ئەو لوتفێ، ئەویش بیکە مەتاڵم. [1]