ناو: بەهرام پورمەند
نازناو: بەهرامجی
رۆژی لەدایکبوون: #1952#
شوێنی لەدایکبوون: #کرماشان#
$ژیاننامە$
#بەهرام پورمەند#، کە زیاتر بە نازناوی هونەریی بەهرامجی ناسراوە، گۆرانیبێژ و موزیکژەنی بەناوبانگی کورد، لەدایکبووی ساڵی 1952ی شاری #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەهرامجی، هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و ئێرانی ئاشنا بووە، لە تەمەنی سیانزدە ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی ئامێری #سەنتوور# کردووە. قۆناغی یەکەمی دەرکەوتنی بەهرامجی وەک هونەرمەندێکی کورد لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆری، لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە بوو، کە چەند بەرنامەیەکی هونەریی لە شاری کرمانشان پێشکەش کردووە.
قۆناغی دووەمی ژیانی هونەریی بەهرامجی لە ساڵی 1977ەوە دەستپێدەکات، کاتێ بۆ درێژەدان بە خوێندن لە بواری مۆسیقا بەرەو هیندوستان و دواتر بۆ ئەوروپا ڕۆیشت..
ساڵی 2003 بەرەو ئیسپانیا و دوورگەی ئیبیزا (کە وەک ناوەند، یان سەکۆیەک بۆ بەرهەمهێنانی مۆسیقا لە جیهان دەناسرێت) دەڕوات و لەوێ توانی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی مۆسیقا، هەروەها موزیکژەنە بەناوبانگەکانی جیهان دیداری هەبێت و پلان بۆ کاری گەورەتر دابڕێژێت، کە بریتی بوو لە بەرهەمهێنانی کاری هونەریی بە ستایلی مۆسیقایی نیوئەیج new-age music، کە لە ڕێبازە بەناوبانگەکانی مۆسیقای جیهانییە. (رێبازی مۆسیقایی نیو ئەیج، یەکێکە لە ڕێبازە گرنگ و تایبەتەکانی بواری هونەر، بە ئیلهام وەرگرتن لە سروشت و ژینگە، هەوڵ دەدرێ مۆسیقایەکی نەرم و ئارام بۆ بیرکرنەوەیەکی ئەرێنی بەرهەم بهێندرێت.. ئەم ڕێبازە هونەرییە زیاتر بۆ یۆگا و ئارامکردنەوەی دەروون و کۆنتڕۆڵی هەڵسوکەوتە لەلایەن گوێگرەکان.. لە سەرەتام یان بە درێژایی ئاوازەکە دەنگی ئاو، باران، باڵندە و سروشت دەبیسترێت).
بە شێوەیەکی گشتی ژیانی تاکەکەسی و هونەرییەکەی ئەم گەورە هونەرمەندە کوردە، سەر بە ڕێبازی سۆفیگەرییە، لە کارە هونەرییەکانی، مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی و ئێرانی بە شێوازێکی نوێ دادەڕێژێت، بە گوتەی خۆی بەم شێوازە دەیەوێ کەشێکی ئارام بۆ دەروون و بیرکردنەوەی مێشک دروست بکات.
بەهرامجی، لە یەکێک لە لێدوانەکانی بۆ ماڵپەڕی (musuiceiranian) ئاماژە بە کاریگەریی مۆسیقای کوردی لەسەر کارەکانی دەکات و دەڵێ: مۆسیقای کوردی لە خوێنم دایە، لە منداڵییەوە لە ڕۆح و گیانم چەسپیوە، بۆیە ئەمجۆرە مۆسیقایە لەگەڵ ئەو کارە هونەرییانەی لە هیندوستان ئەزموونم کردووە تێکەڵ دەکەم.
ئەم هونەرمەندە کوردە، تا ئێستا چەندین ئەلبووم و تڕاکی هونەریی بەرهەمهێناوە، هەندێکیان بە شێوازی تاکەکەسیی و هەندێکیان بە شێوازی گرووپ کاریان لەسەر کراوە.
$کۆی بەرهەمەکانی بەهرامجی:$
- 1997, Sama.
- 2004, Call of the Mystic (mit Maneesh de Moor), Blue Flame Records.
- 2007, Master & Disciple (feat. Bashir), Blue Flame Records.
- 2007, Sufi Safir (feat. Mashti), Blue Flame Records.
- 2009, Sufiyan (mit Mashti), Blue Flame Records.
-2011, Divaneh (mit Mashti), Blue Flame Records.
- 2012, Celestial Doorways (mit Swann), Blue Flame Records.
- 2013, Inner Ji.
- 2017, Four Dimensions.
- 2018, Ambrosiah.
-2018, Live Is Beautiful - EP.
- 2019, Open Spirit.
[1][2]