هەرچی کردم هەمووی جەهل و نەزانی
لە ئەم دنیای دوون و عەمد و فانی
لە بۆ یەکیان بەشت نۆ شیعری مومتاز
سەناجۆی بووم کە ببمە میهرابانی
لەسەر تا یەک کەمم کردبوو لە حورمەت
وەکو کوشتبم کوڕ و باوک و برانی
لەلای وابوو کە باراشم بڕاوە
منیش دەمویست لەوێ هەر ئافەرانی
لە ترسانم دەتسی ئەوها وەکو جوو
تسی درێژی هەبوون لە بری قسانی
کە هەر نەبڕایەوە، من لێی عەجەب مام
درێژی کرد وەکو شیوبای بەیانی
لەیەکیانم بە مەخفی گەر سوئال کرد
گوایە ئاغا وایە گوڵاو پژانی
گوتی: نەو، خۆشت دەزانی باعیز
یاڕەب (فەنایی) بشکێ دەست و ڕانی. [1]