کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,623
وێنە
  123,876
پەرتووک PDF
  22,078
فایلی پەیوەندیدار
  125,581
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دیموکراسی دوای جەنگی سارد
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دیموکراسی دوای جەنگی سارد
دیموکراسی دوای جەنگی سارد
دیموکراسی دوای جەنگی سارد
#شەماڵ بارەوانی#

ناونیشانی کتێبێکیتری بەڕێز(مەلا بەختیار)ڕۆشنگەرو بیرمەندی کوردەو دوانزەهەمین کتێبی بەڕێزیشیانە، کەمن هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیان بۆ بکەم، ئەو ئەو کتێبە وەک بەڕێزیانەی ئاماژەی بۆدەکات زنجیرە کۆڕێکی فیکری-سیاسی سایەی ئازادییەو مێژووی کۆڕەکان دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵی1991تاوەکو1999و پاشان لەدوو توێی کتێبکی قەبارە مەزنی335لاپەڕەییدا کۆکراوەتەوەو لەساڵی 1999یەکەم تیراژی لێ لەچاپدراوە، دیموکراسی دوای جەنگی ساردکۆمەڵەک تەوەر لەخۆدەگرێت، لەوانە:شۆڕش و دیموکراتیەت، عەلمانیەت و سەلەفیەت..ئایندەی دیموکراسی، سیاسەتی نێو نەتەوەیی و چارەنووسی کوردستان، کۆتایی هاتنی جەنگی ساردو گۆڕانکاریەکانی جیهان، فەرهەنگی ڕەهەندەکانی دیموکراسی..تاد.
بەڕێزیان لەو کتێبە بەنرخەیدا. بە وردی و فراوانی، باس لەمێژووی سەرهڵدان و لەدایکبوون و گەشەکردن و پەرەسەندی چەمکی دیموکراسیەت دەکات و لەگرنگی و دەستەکەوتە مەزنەکانی دیموکراسی دەدوێت، لەکۆمەڵی مرۆڤایەتیدا، لەو دەستکەوتە مەزنانەی کە دیموکراسی مامانی لەدایکبونیەتی دەستکەوتی عەلمانی.. دەستکەوتی ئەقڵانی.. دەستکەوتی مەدەنی.. دەستکەوتی مافەکانی مرۆڤ.. دەستکەوتەکانی ئازادی و داوەریەکانی ئەقڵی مرۆڤی ئازاد، دەستکەوتەکانی ڕۆشنگەری، دەستکەوتی کولتووری.تاد.جگە لەدەیان دەستکەوتی گەورەی دیکەو هەزاران دەستکەوتی گچکە لەهەموو بارو بوارێکدا.15).
بەڕێزیان لە دیموکراسی دوای جەنگی سارد. پێماندەڵێت دیموکراسی لەسەرەتای لەدایک بوون و سەرهڵدان، نەک بەتەنها لەسەر چەمکی دیموکراسی. بەڵکو لەسەر قبوڵ کردن و نەکردنیشی مشت و، مڕهەیە. بەتایبەتی لەنێوان دیموکراتیخوازان و چینە کۆنەپەرست.. ڕەوت و ڕەوشە سیاسیە سەلەفیەکان.11).ئەم سەلەفیانە، ئەم ئسوڵی پەیڕەو کەرانە لەدنیادائێستا پێیان وایە هەموو ئەحکامەکانی سەردەمی سەرەتای ئیسلام و هەموو تێکستەکانی ئەو کاتە، کە بۆ زەمان و زەمینی خۆی شۆڕشێکی گەورەبوو، گۆڕان و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بۆ ئەوکاتە، دینەئاسمانیەکانی تریش هەروا شۆڕشی گەورەبوون.. ئێستا ئەکرێ لەسەردەمی مانگی دەستکردو سەتەلایتدا، بەعەقلیەتی دێرینەخوازانە کۆمەڵ بەڕێوەبەرین، هەزارو چوارسەد ساڵ گەڕانەوەمان بۆ ئەحکامی ئەوکاتە، بۆ ئەو زەمانە، بۆ کاتی خۆی بۆ سەردەمێک کە قەڵەم و کاغەز نەبوو، بۆ سەردەمێک کە تەتەرو فاکس نەبوو..ئەوکات پێڵاو نەبووە لەپێ بکرێ، ئێستا مانگی دەستکرد هەیه.ئێستا لەگەڵ(1400)ساڵ هەموو ڕوویەکی ژیان ئێجگار گوڕاوە، بمانگەڕێننەوە بۆ ڕابردوویەکی دێرین کە بەهیچ شێوەیەک زۆربەی ئەو ئەحکامەکانە ئەوکاتە ڕاست بوون لەعەقڵی ئێستاو لەکۆمەڵی ئێستاو لەگەڵ پێشکەوتنی ئێستا ناگونجێن!.207-208).ئەو سەلەفیزمانەی کە لەو ڕوانگە کۆنەخوازانەوە دژایەتی بنەماکانی دیموکراسی دەکەن و هەوڵی نابوتکردنی دەدەن و مەلا بەختیار پێمان دەڵێتمێژوو سەلماندوویەتی، هەرکاتێک، لەهەرقۆناغێکدا، لەناو هەرگەلێکدا، گرفت خرابێتە بەردەم ڕەوتی پێشکەوتی دیموکراسی، ئەو گەلە دوچاری دواکەوتن و لەکاروانی شارستانی جێ مان بووە. بەپێچەوانەشەوە، هەتا ڕێگاکانی پێش خستنی پرۆسەی دیموکراسی، دیموکراسی لەناو دەسەڵاتدا، لەناوکۆمەڵدا، لەناو تاکەکاندا تەخت کرابێ، ئەو گەلە هەمیشه پێشکەوتووە. بەردەوام سەرکەوتووە.16)و پێمان دەڵێت جێگەی داخەکە، هەتائێستا حیزبی وا هەبن و دیموکراسیان بەڕواڵەت قبوڵبێ و خۆیان مەلاس دابێ کەهاتنە سەر حوکم تۆڵە لەدیموکراتیخوازان بکەنەوە، کێشەیەکی گەورەیە ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە، ئەقڵانیەت بەبیری ئۆروپاخوازی بزانێت و بێ وچانیش بۆ پێچەوانەی ئەقڵانیەت، تەنانەت لەناو مناڵانیشماندا بدرێ و لەکەناڵ و لۆکاڵی جیا جیاوە. هەوڵی لاوازکردنی بیری دیموکراسی و خەباتی دیموکراسی دەدەن.17)

بەڕێزیان پێمان دەڵێت سەرەڕای ئەوە کە بە بەردەوامی دیموکراسی لای ئەو کۆنەخوازانە کراوەتە ئامانج و دژایەتی کراوەو هەوڵی ناشیرینکردن و نابوت کردنی دراوەو ویستویانە دیموکراسی لاوازبکەن، دیموکراسی نابوتکەن، دیموکراسی تیرۆر بکەن و دیموکراسی لەنێوبەرن، وەلێ سەرەنجام هەر دیموکراسی براوەدەبێت و دیموکراسی نەک لەناو ناچێت، بەڵکو دیموکراسی وەکو حەقیقەت و فاکتێک و دیاردەیەکی گەردونی هەر لەپەرەسەندن و گەشەسەندندایەوئیدی وای لێهاتووت دیموکراسی بۆتە ڕاستیەکی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوتۆ، تەنانەت دژەکانی دیموکراسیش لەناو هەموو ڕەوتە سەلەفیەکاندا، ناتوانن ڕاستەخۆ وەکو جاران دوژمنایەتی بکەن. بەڵکو هەندێ جار بۆ هەندێ مەبەست، دیموکراسیش دەسەلمێنن!.11).بۆیە سەرەڕای دژایەتی کردن وڕێگری لێ کردنی لای کۆنخوازاندیموکراسی هەمیشە لەپەرەسەندندایە، هەرکاتێک، ڕژێمێک، حیزبێک، یان دەسەڵاتدارێک، ڕێگە لەبنچینەکانی پەرەسەندنی دیموکراسی بگرێ، وەکو وایە مەغزای کۆمەڵەکەی دوچاری نەخۆشی بکا. کە مەغزیش نەخۆش کەوت، کار لەسەراپای جەستەی کۆمەڵ دەکا.14).ئینجا بەڕێز مەلابەختیار ئاماژە بۆئەوە دەکات کە دیموکراسی ئێستا بوەتە ڕاستیەکی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێمان دەڵێتنابێ وابزانین دیموکراسی سیاسی هەتا سەر دەستەبەری دەسەڵاتی دیموکراسیە..دەبێ دیموکراسی لە دیموکراسیەوە بەرەو ڕەهەندەکانی دیموکراسی ئاراستەبکەین و بیگۆڕین بۆ دیموکراسی کۆمەڵایەتی. بۆ ئازادی تاک. بۆ یەکسانی ژن و پیاو، بۆ نەمانی هەژمونەکان. بۆ ڕەواندنەوەی ترسەکان.

بۆ نەهێشتنی چاوگەکانی ئەندێشەی نێرسالاری..تاد..تەنها ئەمانە دەستەبەری پەرەسەندن و گۆڕانکاری دیموکراسی و کۆمەڵایەتین بەرەو نوێ کردنەوەیان.18-19).و پێمان دەڵێت دەبێ دیموکراسی بەچەمکە فراوانەکەی و به ئەرکە هەمەلایەنەکەی و بەپێی بەرنامەیەکی زانستی ئەقڵانی، جێ بەجێ بکەین، لەهەموو بارێکەوە، ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، پەروەردەیی، ئەقڵانی، ئازادی و، ڕوشنگەریەوەو دیموکراسی تەنهاو تەنها بەیاسای دەوڵەت بونیاد ناکرێ. بەڵکو دەبێ بەردەوام پەروەردەی دیموکراسی و کولتوری دیموکراسی لەناو تاک و کۆی کۆمەڵ و ئۆرگانە سەربەخۆ خۆبەخشە مەدەنیەکانی کۆمەڵایەتیدا، ڕۆبچێندرێ و برەوی پێ بدرێ.19. و دەبێ ئیتر دیموکراتی بەرەبەرە بکرێتە بەشێک لەکەسایەتی خەڵک، بکەین بەبەشێک لەگیانی کۆمەڵایەتی خەڵک..بیکەینە ڕەوشت، بەدەستکەوت، چێژی دیموکراتی لەهەموو بارێکەوە ڕۆبچێتە گیانی خەڵکەکەوخەڵکەکەمان بەگیانی دیموکراتی ئاراستە بکەین.178).

بەڕێزیان پێمان دەلێت دەبێ دیموکراسی بەشێوەیەکی گشتی، وەکو جیهانبینیەکی فراوان دابەزێنینە مەیدانەکانی ململانێ لەگەڵ دەسەڵاتە دینی و دونیایەکەی سەدەکانی ناوەڕاست، دیموکراتی تەنهاو تەنها لەئۆوروپا وەکو ڕژێمێکی هەڵبژاردەی زۆرینەی گەل و داڕشتنی دەستورێکی سیاسی حوکمڕانی نەهاتە ئارا هەروەکو لە ڕۆژهەڵاتدا لەدیموکراسی تێگەیشتوون، تەنانەت ئێستاش زۆربەی حیزبە سیاسیە دیموکراسیەکان لەو چوارچێوەیدا هەڵیدەسوڕێنن، خەڵکیش بەزۆری لەدیموکراسی واتێگەیشتون، یان وا تێگەیندراون کە شێوازێکی هەڵبژاردنی گشتیە. بۆ هاتنە سەرحوکم، لەڕاستیدا تێگەیشتنی ئاوا تەنها بەشێکە لەپرنسیپەکانی دیموکراسی، بەڵکو بەشە هەره سەرەتاییەکەی دیموکراسیشە، کە لەشارستانیەتی گریکەوە، لەپێش زاینەوە، چەمکی ئەم تێگەیشتنە چەکەرەی کردووە.14).و لەئۆروپا شتی وانی یە، چونکە دیموکراتی بووە بە بەشێکی کولتوری خەڵکەکە، لای ئێمە ماویەتی ڕەنگە15ساڵ20ساڵ25ساڵی تر بتوانین لەدنیای دیموکراتی، له ڕەوشی دیموکراتی، لە ئەرکی دیموکراتی، لە ئەقڵانیەتی دیموکراتی، لەدەستکەوتە شارستانی، ڕوناکبیری، مەدەنی، سیاسی، ئەدەبی و ئابووریەکانی دیموکراتی تێبگەین و لێی دڵنیابین.225).ئێمە وەکو کورد لەڕۆژهەڵاتیش نەشۆڕشی پیشەسازی، نەسیستەمی دیموکراسی، نەچاخی ڕێنیسانس، نەمەدەنیەت، نەعەلمانیەت، نە ئازادی عەقڵ و داوەریەکانی عەقڵ لامان نەچەسپیون، نەبوون بە هێزێکی مادی لەشکان نەهاتوو.جیاوازین، لەوێ شۆڕش سەرکەوتووە، شۆڕشی پیشەسازی قۆناغی خۆی بڕیوە، بنەمای خۆی داڕشتوە، سیستەمی دیموکراسی چەسپیوە، کۆتایی هاتووە، دەستور دەستوری هەڵبژێردراوی ناو میلەتەکەیە، خەڵک ڕاپرسی کردوە، ڕاپرسی خەڵک دەستورو یاسای لەوێ داناوە، لەوێ چاخی(رێنیسانس) ڕاچەنین چوارسەد ساڵ زیاترە سەرکەوتووەو پەرەی سەندووە.260-261-263).مەلا بەختیار پێماندەڵێت دیموکراسی لەوڵاتە دواکەتووەکاندا هێشتالەژێر هەژموونی کەلەپووری دێرینە؛ کاریگەری سیاسەتی خۆپارێزی بەرامبەر کۆنەپارێزان؛ خەمساردی بەرامبەر سەلەفیەت؛ بێباکی بەرامبەر نەریتی کۆنەپەرستی دایە و پاکسازی نەکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن..تاد. ئەمانە تێکڕا هەڕەشەی خەتەرناکن بۆ سەر پرۆسەی دیموکراسیەتی تازە بناغە بۆ داڕێژراو.18). و پێمان دەڵێتپاشماوەی ئەو هەموو دژایەتیەی ئێمە لەلایان سەلەفیەکانەوەو پشتیوانەکانی ئەوانەوە، وەکو خۆی سەیردەکەین، وەکو پێویستیەتی تێی ئەگەین، هەتا بتوانین ئەو پێویستی یەی تێ ئەگەین لەبەرامبەریا بەشێوەیەکی ڕێکو پێک و لۆژیکی بەرپەرچی بدەینەوە.214).

ئەوسەلەفیگەرایانەی کە بەڕێزیان لەبارەیەوە دەڵێت ئەوڕێبازە کۆنەپەرستەی کە نە ئیسلامیە، نە عیلاقەی به ئیسلامیەتەوە هەیه.. تەنها ڕێبازی هەندێ خەڵکه ئەیانەوێ خەڵک چەواشەبکەن بەناوی ئیسلامەوە.218). ئەو سەلەفیەتەی مەلەبەختیار وتەنی دەیەویمەزهەبەکەی بکات بە بەدیلی هەموو ڕێبازەکانیتر.220)، ئەوسەلەفیەتەی بەڕێزیان مەلا بەختیار پێمان دەڵێتهاوزەمان دوای ئەو گۆڕانکاریانەی دوای جەنگی سارد، دەبینین فۆندەمینتالیزم سەری هەڵداوەتەوە، ڕێبازی ئیسلامی سەلەفی سەری هەڵداوە، بۆئەوەی ئەو هەل و مەرجەتێک بدا.کەنەتوانین پێویستیەکانی دیموکراتی و پێویستیەکانی ڕێبازی زانستی و پێویستیەکانی چەسپاندنی دەوڵەت و یاساو کولتوری سەردەم بچەسپێنین..مەلا بەختیار پێمان دەڵێت ئەرکمان ئەوەیە بەشێوەیەکی بابەتی، بەشێوەیەکی لۆژیکی ڕێبازی زانستی و عەلمانیەت، دەوڵەتی لائیک و فەلسەفەی لائیک، وەک خۆی بڵاوبکەینەوەو میلەتەکەمانی پێ پەروەردە بکەین، زۆر بەئاگایانە، بە ووریایانە، بەو پەڕی ڕێزگرتن لەمەزهەبەکان و دینەکانی کوردستان، تعامول لەگەڵ مەسەلەکە بکەین، ئازادی ئەوان، دیموکراتی یەتی ئەوان، دابین بکەین، ئەمەی ئەیڵێین بەهیچ شێوەیەک کەباسی عەلمانیەت ئەکەین باسی کفرو لە ئایین هەڵگەڕانەوە ناکەین.213-214).ئینجا بەڕێزیان پێمان دەڵێتدیموکراتی مافی چارەنووسی ئێمەی پێوە بەستراوەتەوە، ئەویش عەلمانیەتە.213). و عەلمانیەت و دیموکراسیەت تەواوکەری یەکترین.225)و عەلمانیەت بنچینەیەکی تری سەرکەوتنی دیموکراسیەتە، زادەی گەشەکردنێتی. و کاتێک سیستەمێکی دیموکراسی ڕاستەقینە ئەچەسپێ لەووڵاتی ئێمە، کە حکومەتەکە علیمانی ڕاستەقینەبێ.222)و عەلمانیەت چەمکێکە، پێویستی شارستانی بەشەریەت هێناوێتی.219).

مەلا بەختیار پێمان دەڵێتسیستەمی عەلمانی بە ئاسانی لەووڵاتی ئێمە سەقامگیر نابێ، زەمینەکانی بەدی هێنانی دیموکراتی جارێ لەووڵاتی ئێمە ماویەتی، بۆ ئێمەش ماویەتی وەکو کورد دیموکراتیەت و عەلمانیەت پرۆسەیەکی دورودرێژە.224-225).ئەوروپای ڕۆژئاوا بە(200)ساڵ شۆڕشی سەرمایەداری لەوێ سەرکەوتووە، تەواوی ئەرکەکانی دیموکراتی نەتەدی، ئێمە دەبێ چەندمان مابێ ئەرکەکانی دیموکراتی بەدی بێنین.. زۆرمان ماوە، زۆرمان ماوە!..زەمەنێک، هەوڵێکی زۆری ئەوێ بتوانین عەلمانیەت تێکەڵاو بە چەمکەکانی خۆمان، بەلۆژیک و ئەقڵ و بۆچونی خۆمان بکەین، زۆری ئەوێ ئەوە..226)
وەلێ دەبێ ئومێد نەبین و کۆڵنەدەین و خەبات بکەین لەپێناو سیستەمێکی دیموکراتی عەلمانی و بەدیهێنانی ئەرکەکانی دیموکراتی و گەیشتن بە خەونی سەربەخۆبوون و ڕۆنانی کۆمەڵێکی تەواو دیموکرات و پرۆسەی بەدیموکراتیزەکردنی کۆمەڵ و، ئیش بۆ ئەوە بکەینعەلمانیەت بکەین بە قەناعەتی ماددی، بەقەناعەتی لۆژیکی، بەقەناعەتی عەقڵانی، بە قەناعەتی فەلسەفی لەژیانا، پێویستە ئەم تێکەڵاو به ژیانمان، بەحاڵمان، بەدەوڵەتمان، بەیاسامان، بەپەیوەندی سیاسی و گۆڕانی سیاسی، چۆنیەتی بەدی هێنانی ئازادی و دیموکراسیمان بکەین، لەبەر ئەوە زۆرمان ماوە لەو بارەوە، بۆیه هێشتا عەلمانیەت تەنها چەمکەکەیمان قەرزکردووەو ئەگەر سەیری کەین کەمو کوڕی زۆر وا لەڕێبازی عیلمانی و لەتەعامولی عیلمانی و جێ بەجێ کردنی عیلمانی، لەتەفاعولی عیلمانی لەگەڵ کۆمەڵدا هەیه..هەرئەمەشە لەلایەکەوە هێشتا ژێر دەستەبین، لەلایەکی دیکەوە گەشەکردنی کۆمەڵایەتی سروشتی مان، چینەکانمان قاڵبی خۆیان وەرنەگرتووە.212-213)و

ئینجا
مەلا بەختیار پێمان دەڵێت دەبێ چیتر دیموکراتیەت بکرێت بە ئامانجێکی ڕوون.171). و لەو بارەوە پێمان دەڵێت حیزبە دیموکراسی و عەلمانیەکان دەبێ لەبەرنامەو بڕیارەکانیاندا، دیموکراسیەت و عەلمانیەت و مەدەنیەت، پێکڕا بکەنە ئامانجێکی بەرجەستەکراوی دورونزیکیان.بەداخەوە، تائێستا زۆربەی حیزبە سیاسیەکان ئەم پرنسیپانەیان ڕەچاونەکردووە. تەنانەت لەبەرنامەی هیچ حیزبێکی عەلمانی کوردستانیدا، ئامانجی عەلمانی بەراشکاوی باسنەکراوە، لەکاتێکدا حیزبەکانی ئیسلامی سیاسی ئامانجی دورو نزیکی خۆیان بەراشکاوی لەبەرنامەکانیاندا پەسەند کردووە.20).
لەکۆتاییدا بەڕێز مەلا بەختیار لەدیموکراسی دوای جەنگی سارددا پێمان دەڵێت هێشتا قەیرانی تێگەیشتن و تێگەیاندی دیموکراسی لێرە هەیه، قەیرانی کولتووری دیموکراسی و ڕوناکبیری دیموکراسی و نەریتی دیموکراسی هەیە.ئەمەش گەورەترین کێشەیە.17). و پێمان دەڵێ دەبێ ئاگاداربین کورد نزیکەی سەدەیەکە باجی نەبوونی دیموکراسی بەقوربانی دانی سەدان هەزار کەس و کاوڵکردنی ڕوبەرێکی فراوانی کوردستان، دەدا، گەرچی سەربەخۆیی نەهێناوەتە دی، بەڵام لەو سەدەیەدا سەروەری مانی خۆی پاراستووە، ئیدی لەمەودوا دەبێ ئامادەبێ باجی بەدیهێنانی دیموکراسیش بدا.چەند داگیرکەران بەنەسەلماندنی مافه دیموکراسیەکانمان و بەدرێژەکێشانی داگیرکردنمان، زیانیان لێداوین. دەبێ وریابین بەسیاسەتی خۆپارێزی بەربەرەکانێ نەکردنی کۆنەپارێزی، لەدەورانێکی دیکەی ژیاندا، بەهۆی باش جێ بەجێ نەکردنی تەواوی ئەرکەکانی دیموکراسیەوە، بەئەندازەی زیانی داگیرکەران، زیان بەخۆمان ئەگەیەنین، ئەو دژە دیموکراسیانەی لەم هەل و مەرجەدا، ناتوانن لەوە زیاتر توندتربن، هەل و مەرجی دیکە دێتە پێشەوە بەچاکەی ئێستامان لەگەڵ ناکەن، بەڵکو بەمەرامی خۆیانمان لەگەڵا دەکەن.بۆیە هەرخەمساردیەک، بێ بێباکیەک بەرامبەر دژو دوژمنانی دیموکراسی، نەک هەر کاروانی پێشکەوتن و گۆڕانکاریەکانمان دوا دەخا، بگرە ڕەنگە هەل و مەرج وای لێ بێ دوچاری کارەساتیشمان بکات.18).و بەڕاستی ئەگەر عیلمی و عیلمانی نەبین، دیموکراتی نەبین، شارستانی نەبین و بیر لەوە نەکەینەوە ئازادی ئینسان و پێشکەوتن لەکۆمەڵ و دەوڵەتی یاسا بچەسپێنین، ئەم سەرکەوتنانە لەکیسمان ئەچن، کە لەکیسیشمان چوو ئیتر نەفرەتی مێژوو ئێستاو پاشەڕۆژیشمان لێ ئەکرێ.217-218) بۆیە پێشەوەی کارلەکاربترازێ و گەستنی پەنجەی پەشیمانی دادمان نەدات و بۆ ڕزگاربوون لەوکارەسات و ئەگەره نەخوازراوە. مەلا بەختیار پێمان دەڵێت دواجار جگە لە بەکولتور کردنی دیموکراسی و بەنەریت کردنی دیموکراسی و پێڕەویکردن لەدیموکراسیەت، هێچ ڕێگەیەکی باشترو هیچ چارەسەرێکی گونجاوترو سیستەمێکی چاتر نییە بۆ بەڕێوەبردنی ژیان و دیموکراسی وەکو پرنسپێکی کۆمەڵایەتی و پێویستیەکی سیاسی، جگە لەبەدیهێنانی باشترین سیستەمی سیاس بەشەریەت و ئازادیەکانی تاک و کۆی کۆمەڵ، چ زیانێکی هەیه ئەگەر لەناو گەلانی دیکەدا، بەپێی تایبەتمەندێتی گەلان، دوور لەچاولێکەری، جێ بەجێ بکرێت؟.12). و بەو جێبەجێکردنەی دیموکراسیش بۆ ئەوەی ڕەوڕەوەی بەرەو پێشەوەچوونی کۆمەڵ دینامیکیەتی خۆی، پێشخستنی خۆی، بەردەوام بێ وشارستانیەتی ئەو میلەتە، پێویستی یە مادی، ئابوری، سیاسی، ڕۆشنبیری و سایکۆلۆجیەکانی ئەو میلەتە بەردەوام و بەرەوپێشەوەبڕوات.162).[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 923 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 17-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 923 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.14 چرکە!