ناونیشانی پەڕتووک: عەورەتی نیشتمان
ناوی نووسەر: #موحسین شوانی#
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
شاعیر یاخییە، دڵپڕە، بێزارە، بێئومێدە ئەمانە و دەیان ماکی تری نێو حەقیقەتی ژیانی ڕۆژانەی ئەم هەرێمە وایان کردووە مامۆستا موحسین شوانی دەست بداتە قەڵەم و لەڕێی وشە و ڕستەوە دەقێک دروست بکات و شیعرێکی چێژبەخشی لێ بەرهەم بێنێ. چێژ و ئێستاتیکا و بابەت ئەو ڕەگەزانەن کە شیعری باشیان لێ بەرهەم دێت، ئەمەش وا دەکات کە خوێنەر چێژیان لێوەرگرێ و هەزمیان بکات.[1]