مرۆڤێک دژی ستەم و یاخییەک لە دەسەڵات، لەناو مێژوو کەلتووری کوردیدا، زۆرن ئەو مرۆڤانەی لەپێناوی ئازادیدا تا دوا هەناسە جەنگاون، دواتر ڕووداوەکان بەشێوەی هۆنراوە و گۆرانی لەنێو ئەدەبیاتی فۆلکلۆریی کوردیدا ڕەنگیان داوەتەوە و خولەپیزە نموونەی ئەم بەرخوادانەیە.
کاڵی گیان کاڵی تۆم بای شەماڵی
تەنیا ئاسکێکی گەردن بەخاڵی
کۆترە باریکەی بۆم ماڵی نابی
تا چەرخی ڕۆژگار دەست هەڵگیرنابی
خولەپیزە، ناوی (مەحمود حەمەومین ڕەشە) یە، لە گوندی (چەمیاڵە) ی شارەدێی (زەلان) ی ناوچەی شارباژێڕ لەدایکبووە، دایکی ناوی (پیرۆز) بووە، ناسراوبووە بە (پیزە) دوای کۆچی دوایی باوکی نازناوی دایکی هەڵگرتووە، لە ساڵی 1947ز، خولەپیزە بە خزمەتی سەربازییەوە پابەند نەبووە، بۆیە گرووپێک پۆلیس لە مەخفەری چوارتاوە، بەسەرپەرشتی عەریف (حەمەمین بانی شاریی) دەچنە سەر ماڵی خولەپیزە بۆ دەستگیرکردنی، خولەپیزە تفەنگە کۆنەکەی باوکی دەهێنێت و حەمەمین بانی شاریی دەکوژێت، هەر دوو گۆرانیبێژیی میللی کورد (عەلی گلێنانی و ئەحمەد ئەرشەدی) گۆرانی (کاڵی گیان کاڵێ) یان بۆ خولەپیزە چڕیوە.
هەی بەلای ناخێرم کاروانیم دەکرد
دوژمنی کافر بەردەرکی پێم گرت
قورعانم بۆ برد خاتری نەدەگرت
لە کونی پەنجەرە جاسووسم لێگرت
بە گوللەی کڵاشینکۆف مەغزی سەریم هەڵگرت
دوژمن خۆی بەکوشت چوو ئەمنی قاچاغ کرد
خولەپیزە جەنگاوەرێکی بەهەڵمەت بوو، پۆلیس لە حوکمی تفەنگا نەیتوانیوە لێی نزیک ببێتەوە هەروەها گرووپێک پیاوی دەستوەشێن و تفەنگچێ هەبوە وەکوو (تایەر و تالیبی برای، عەولی گوڵچین، عەزیزی مینە ڕەش و خولە سلکە) حەوت ساڵ لە حکومەت یاخیبووە، ناوچەکانی (شارباژێڕ، سیوەیل، هەڵەبجە، پێنجوێن و سنووری کوردستان ئێران) ی کردۆتە پەناگەی خۆی، لە کۆی نەبەردییەکانیدا (130) پۆلیسی حکومەتی ئێراق کەشتووە.
سەرتاپای شینکەن بینێرنە خومخانێ
حەیفە خولەپیزە کەوتە مەیدانێ
لە هاڕەهاڕی پردەکەی سیابووران
عەسکەر دابارین وەک تاوی باران
بڵێن بە دایکم خۆی نەکا ئاڵۆز
گوللەی کاک مەحمو دەیکا تەپۆتۆز
خولەپیزە چەندین جار لەگەڵ پۆلیسدا شەڕ و نەبەردی ئەنجامداوە، لە یەکێک لە شەڕەکاندا دەڵێن:
دەڵێن شەڕێکە لەسەر بەردەپان
بەدکارمان بێڵێ ئامان سەرد ئامان
ئامانێ نادا بادین و سۆران
شەڕەکەی تیمار بەرماڵی بەرێ
وەک تەرزە و باران گوللە ئەبارێ
ئاه%D