ئەمڕۆ 3شەممە، بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی; بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی و لێپرسراوی بەشە پەیوەندیدارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.. بەردی بناغەی دوو یەکتربڕی لە باخی بەختیاری دانا; کە پێکهاتووە لە درووستکردنی دوو ”ئەندەرپاس” لەژێر شەقامی سەرەکیی ”#سلێمانی#-تاسلوجە”، کە یەکەمیان لە ئاستی شەقامی چەق چەق، دووەمیان لە ئاستی شەقامی ڕۆشتوو، بۆ خانووەکانی مامۆستایانی زانکۆ... ئەم یەکتربڕە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی (U-turn) ی نزیک باخی بەختیاری و، سەربەستکردنی هاتوچۆی شەقامی ” سلێمانی-تاسلوجە” و بەیەک گەیاندنی شەقامی سلێمانی-تاسلوجە، بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و سوودمەندبوونی گەڕەکەکانی (ئاوبارە، ئاشەسپی، زانکۆ، نالی، شەهیدان، پێشەوا، کۆستەی چەم)، هەروەها چەند گەڕەکێکیتر. جگە لەمانە گەڕەکی قلیاسان و #زانکۆی سلێمانی#، بەو گەڕەکانەی باس کران... بەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و قەڕەباڵغی، لەسەر شەقامی سەرەکیی سلێمانی-تاسلوجە و بەرزکردنەوەی توانای شەقامەکە و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی شەقامەکە.
لەگەڵ ڕێزی #لەیلا عومەر#
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی. [1]
16-08-2022
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,279 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!