کەر داخکردنە
وتراویشە: بەبۆنی کەباب ڕۆیشتن بەڵام کەر داخ کردن بوو، داخکردنی گوێدرێژ بە شیشێکی داخکراو، بۆنی سوتانی گۆشت دێت و لە بۆن و بەرامەدا هەر گۆشت برژاندنە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ(فریودان، توشکردن، تەمێکردن، خەفەت و زیانی گەورە پێ گەیاندن) دەوترێت: کەر داخکردنە.[1]