رۆژ بە پەنجە دەژمێرێ
چاوەڕوانی بە یەکێک لە کارە سەختەکانی مرۆڤ دادەنرێت، کە پشوو درێژی و ئارامی و دان بەخۆداگرتنێکی یەکجار زۆری دەوێت، ئینجا هەندێک له و چاوەڕوانیانە بە جۆر و شێوازی سەیر گوزارشتیان لێکراوە، ئەگەر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کەسێکی خۆشەویست یان شتێکی بەنرخ و گران بەها بکەیەت و ماویەکی زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕی بکەیت لە ئیدیۆمی کوردەواریدا بە پەرۆشەوە دەوترێت: ڕۆژ بە پەنجە دەژمێرێ بۆ دیدەنیت. [1]