کەروێشک
گیانەوەرێکی زۆر بێدەنگ و بێبەرگرییە، گۆشتەکەی سپی و ناسکە، هەموو چل شەو جارێک دەزێ، هەر جارێک بزێ، لە سێ بۆ پازدە بەچکە دەکات، لە ناوچەی پشدەر نەریتێک لەسەر کەروێشک هەیە. خەڵکی پێی وایە ڕاگرتنی کەروێشک لە ماڵدا شوومە، هەر ماڵێک کەروێشک ڕابگرێت و بەخێوی بکات، خاوەنماڵەکە تووشی بەڵایەکی گەورە دەبێت، بۆیە لە ناوچەکەدا ڕاگرتنی کەروێشک دەگمەنە.[1]