گسک
بۆ خاوێن کردنەوەی ماڵ بەکاردێت، لە ناوچەی پشدەر لەسەر گسک نەرتێک وایە گەر منداڵی خوار تەمەن حەوت ساڵ، دەستی دایە گسک و ماڵی گسک دا و خاوێنی کردەوە، ئەو ماڵە بەخۆشی و شادییەوە میوانیان دێت، گەر بە گسک لە کەسێک بدرێت، دەڵێن: ئەو کەسە تەمەنی کوورت دەبێت.[1]