ناو: مەعروف
نازناو: شێخ مەعروف شێخ قادر بەرزنجی
ناوی باوک: قادر
ساڵی لەدایکبوون: #1922#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #04-08-1987#
شوێنی لەدایکبوون: #قوشتەپە#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$:
مامۆستا شێخ مەعروف یەکێکە لە ئەستێرە درەوشاوەکانی ئاسمانی ڕۆشنکەرەوە و زانست و زانیاری کەندێناوە و لە درێژایی ژیانیدا خۆی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی ئایین و پەروەردە و ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیانی دیبەگە لەسەر دەستی مامۆستا شێخ پێگەیشتن.
ناوی تەواوی: شێخ مەعروف شێخ قادر شێخ عەزیز شێخ حەسەن بەرزنجی سەعدانی گڵەزەردەی یە.
ساڵی 1922 لە گوندی (گرد لانکەی) دەشتی هەولێری سەر بە ناحیەی (قوشتەپە)لەدایکبووە.
ساڵی (1933) شێخ مەعروف تەمەنی 10 ساڵ بووە، که شێخ قادری شێخ عەزیزی باوکی کۆچی دوایی کردووە.
دەستی بەخوێندنی ئایینی کردووە لەلای ئیمامی مزگەوتی گوندەکەیان و کتێبەکانی ئیسماعیل نامەو ناگگاهان و گولستانی خوێندووە. قۆناغەکانی فەقێ و سوختە و موستەعید ی لە خوێندندا تەواو کردووە. گوندەکانی ناوچەکە گەڕاوە و زەحمەتی بینیوە تا گەیشتۆتە دەرسەکانی (شرح التسمیە) و زانستی (المنطق).
بەهۆی وەفاتی سەید محەمەدی برای (لەخۆی گەورەتر) و بەهۆی کەمدەرامەتی و ئەرکی خێزانەکەی دەستبەرداری خوێندن بووە.
دوای ساڵانێک و گەڕانەوەی بۆ خوێندن ڕوو دەکاتە گوندی (گابەرەکە-گابەڵەکە)لە سنووری عەشیرەتی سیانەتی لە ناحیەی کەندێناوە. لەو ماوەی دە دوانزە ساڵێک پێشنوێژی بۆ مزگەووتی گابەرەکە کردووە و کاروباری ئاینی بەجێ گەیاندووە و لەو گوندە ماوەتەوە و جێی ڕەزامەندی گوندەکە و گوندەکانی دەوروبەری بووە.
لەسەروبەندی شۆڕشی 14 ی تەمووزی 1958 بەشداری خولێکی مامۆستایانی ئایینی دەکات و پاشان ساڵێک بەشداری خولێکی پەروەردەیی دەکات و بڕوانمەکەی لەگەڵ پۆلی پێنجەم و کۆتایی قوتابخانەی دووەمین(الثانوية) یەکسان و هاوسەنگ دەکرێت.
مامۆستا شێخ مەعروف حەزی کردووە وەک مامۆستای پەروەردە خزمەت بکات و لەقوتابخانەی ڕەسمی وانەی زانست و زمان و ئاین و ماتماتیک و ڕێزمان بڵێتەوە و واز لە مەلایەتی و پێش نوێژی بێنێت.
لە بەرواری 1960/2/1 بە ژمارە نووسراوی7970 فەرمانی بوونە مامۆستای سەرەتایی لە ڕێبەڕایەتی مەعاریفی لیوای هەولێر وەردەگرێت و لە 1960/12/8 دەست بە دەوام دەکات.
ساڵانی 1960 تاکو نیوەی 1970 کان لە دیبەگە ژیاوە و ماڵ و منداڵەکەشی هەر لەدیبەگە گەورەبوون..
مامۆستا شیخ مەعروف دواتر دەبێتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی کەندێناوەی کوڕان.
مامۆستیەکی دیار و جدی بوو، ، لەڕووخسار و شێنەیی میهرەبان و لە ئەداکردنی ئەرکەکەی توند بووە.
هەمیشە پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خەڵک و باوکی قوتابیەکانیدا باش و توند و تۆڵ بوو.
پیاوێکی خۆش لوتف و قسەخۆش و سوحبەتگۆش بوو..
ئەدای مامۆستایی جێی سەرنجی موفەتیش و دایەرەی مەعاریف بووە.
خەمخۆرێکی بواری فێرکردن بوو.
لە دەوام بەقات و پانتۆڵ و ئێلەگ و قەرەوێت دەبینراو لەدوای دەوام کورتەک و شەرواڵ و کەواو سەڵتەو مەندیلی لەبەر دەکرد.
ڕۆژانە پیادەڕۆ بوو بۆ چوون و گەڕانەوەی قوتابخانەو مزگەوت بۆنە کۆمەڵایەتیەکان..
لەڕووی کۆمەڵایەتیشەوە کەسێکی بەتەقوا و قورئانخوێن بووە و باوکی مامۆستا بابەشێخی ڕەحمەتی و شێخ لەتیف و چەند کچێک بوو.
پیاوێکی دۆستی ژینگە بوو و هەمیشە حەزی بە گوڵ و باخچە و چیمەن بوو. باخچەی خانووەکەی لەدیبەگە جێی سەرنج بوو..
هەمیشەش حەزی بە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا و مەدەنیەت بوو..
هەمیشە حەزی بەدەنگ و باس و هەواڵی دنیا بوو، بۆیە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی وەک دۆست بوون بۆی وگوێدەدانێ و سەیری دەکرد..
وەک کەسێکی ئاسایی دەبینراو بەڵکو وەک کەسێکی سادە و دنیادیتە هاوچەشنی خەڵک بوو..
باوەڕی بەخوێندەواری کچان هەبوو و کچەکانی ناردبوو بۆ قوتابخانە و خوێندنیان تەواو کرد..
دوای ساڵی 1977 دەگوازرێتەوە هەولێر و بەردەوام دەبێ لەکاری مامۆستایی تا خانەنشین دەبێت..
دوای خانەنشین دەگەڕێتەوە مزگەوە و ئیمامەتی و لەمزگەوتی شێخ محێدین لەگەڕەکی برایەتی شاری هەولێر بەردەوام دەبێ..
لە 1987/1/4 کۆچی دوایی کردووە.
سەبارەت بە ڕۆڵی مامۆستا لەدیبەگەدا، نووسەر نافیع دیبەگەیی لەمەر مامۆستا دەڵێ:
خودا لێی خۆش بێت یادێکی مامۆستا شێخم لەبیرە لە مامۆستا مەلاخدر عەلی ئامۆزامانم گوێ لە دەبوو گێڕایەوە لەبارەی قسەخۆشەکانی شێخ مارف سەبارەت بەناولێنانی قوتابخانەکانی دیبەگە لە گرێی دووەمی ساڵانی شەست کەوا هێشتا دیبەگە چوار قوتابخانەی لێ بوو :
قوتابخانەی سەرەتایی دیبەگەی کوڕان
قوتابخانەی سەرەتایی دیبەگەی کچان
قوتابخانەی کەندێناوەی سەرەتایی کوڕان
قوتابخانەی ناوەندی دیبەگە کە ئەوەیان هەر لەو کاتە بووە به قوتابخانەی دواناوەندی دیبەگە کەم کەم کچانیش لێیان دەخوێند.
[1]