ناونیشانی پەڕتووک: گرفتی باوەڕ و خودا و ئایین لە فەلسەفەی کانت-دا
ناوی نووسەر:
نەوزاد جەمالنەوزاد جەمال
شوێنی چاپ:
سلێمانیسلێمانی
چاپخانە: سەردەم
دەزگای پەخش:
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: شرۆڤە و لێکدانەوەی کتێبی (ئایین لە سنووری ژیری)ی کانتدا تەنها ڕوونکردنەوەی واتا و ڕەهەندەکان و هێڵە سەرەکییەکان نییە بەشێوەیەکی فێرگەیی، بەڵکو لە تەکیدا خوێندنەوەی ڕەخنەیی تانوپۆی بۆچوونەکانی (کانت)یشە. لای زۆربەی کانتناسەکان ئەم بەرهەمە لە ڕیزبەندی دەقە ڕەخنەییەکانی هەژمارە نەکراوە، جگەلەوەی دەقێکی ناباویشە و کانت بە ڕوونی ئامانجی تێزەکانی دەرنەبڕیوە، هاوکات شێواز و فۆڕمەکەشی جیاوازترە. بۆیە لای هەندێک بە هەند و بایەخ نەگیراوە. بەڵام ئەگەر وێنە گەورەکەی فەلسەفەی کانت و ڕۆڵە ڕەخنەییەکەی لە بەرچاو بگرین، دەبینین بایەخی تێزەکانی کانت تەنها لە ئیپستیمۆلۆجیا و میتافیزیک و ئاکار و ئیستاتیکدا چڕ نابێتەوە، بەڵکو کانت وەک فەیلەسووفێکی فرەڕەهەند توانای بەسەر بابەتی جیاواز و جۆراوجۆردا شکاوە.