بەگزادەی هەڵەدنێ
جووتێ خاڵی لە گەردنێ
هەڵەدن: ناوی گوندێکی کوێستانییە لە کوردستان، حکومەتی بەعس کاولی کرد (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بەگزادەی هەڵەدنێ، مەبەست لە باگردێنە، جووتێ خاڵی لە گەردنێ، مەبەستی هەر دوو سەری باگردێنە کە دوو ئەڵقەی پێوەیە، گوریسی لێتووند دەکرێت بۆ بانگێڕان. وەڵام (باگردێن) . [1]