موکری، کۆمەڵە هۆزێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. موکری یان موکریانییەکان چەند تیرەن: هۆزی دێبوکری، هۆزی گەورک، هۆزی فەیزوڵڵا بەیگی، زەرزا، مامەش، مەنگوڕ، هۆزی پیران، ئەم کۆمەڵە هۆزە لە شارەکانی،
مەهابادمەهاباد،
بۆکانبۆکان،
سەردەشتسەردەشت،
نەغەدەنەغەدە،
پیرانشارپیرانشار و
شنۆشنۆ نیشتەجێن و بە زاراوەی سۆرانی و بنشێوەزاری موکریانی قسە دەکەن، بەم کۆمەڵە ناوچە بە گشتی ناوچەی موکریان دەوترێت.
دوو هۆزی تر بەو ناوە لە باکووری کوردستان، (لە
وانوان) و لەناو هۆز و عەشیرەتی کوردانی خۆراسانیش هەیە.
هۆزێکی تورکمانی موکری لە باکووری ڕۆژئاوای ئەفغانستانە، ئەگەری ئەوە هەیە لە سەردەمی شا عەبباسی یەکەم ئەم هۆزە لەگەڵ کوردەکانی خۆراسان، کۆچیان کردبێت.
[1]